جوتیار عادل: پێویسته له داڕشتنه‌وه‌ی بودجه له به‌غدا ئاماده‌بوونمان هه‌بێت
"حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندده‌بێت به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگانه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان"

K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جه‌ختی له‌سه‌ر ئاماده‌یی شاندی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه بۆ سه‌ردانیكردنی به‌غدا و گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای حكومه‌تی عێراق سه‌باره‌ت كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوانیان.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (21ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، جوتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان24 له‌گه‌ڵ ژینۆ محه‌ممه‌د، رایگه‌یاند، حكومه‌تی نوێی عێراق له ئێستادا سه‌رقاڵی داڕشتنه‌وه‌ی بودجه‌یه و پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا ئاماده‌یی هه‌بێت.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، شانده‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئاواتی شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و ئابووری، دارا ره‌شید، وه‌زیری پلاندانان، ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ئامانج ره‌حیم، سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، عه‌بدولحه‌كیم خه‌سره‌و، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون، جوتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم و فارس عیسا، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا پێكهاتووه.
جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، له سۆنگه‌ی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان، له هه‌وڵی ئه‌وه‌داین به زووترین كات كێشه‌كان چارسه‌ربكه‌ین.
هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه، چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن له زووترین كاتدا، شانده‌كه‌یان سه‌ردانی به‌غدا بكات، هه‌رچه‌نده تاكو ئێستا كاتی سه‌ردانه‌كه بۆ به‌غدا و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ شاندی حكومه‌تی عێراق دیارینه‌كراوه.
سه‌باره‌ت به دابه‌شكردنی مووچه، جوتیار عادل ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندده‌بێت به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگانه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ر 30 رۆژ جارێكدا.