كۆنسوڵی گشتی فه‌له‌ستین: كورد مافی بڕیاردان و ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی هه‌یه‌

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/930a719e-d317-4603-bdbd-24015bb2671a/falastin%20u%20kurd.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

نه‌زمی حه‌زووری كونسوڵی گشتی فه‌له‌ستین له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند: مافی گه‌لی كورده‌ بۆ بڕیاردان له‌ مافی چاره‌ی خۆنووسین بۆ گه‌یشتن به رزگاری و هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانی ریفراندۆم.

سه‌باره‌ت به‌ ئاساییبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و ئیسرائیل كاریگه‌ری ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ له‌سه‌ر گه‌لی فه‌له‌ستین كونسوڵی فه‌له‌ستین له‌ هه‌رێمی كوردستان گوتی: "خوازیارن  ته‌واوی هێزه‌ ئیسلامییه‌كان كه‌ په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هه‌یه‌ فشار له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌ دروست بكه‌ن به‌ ئاراسته‌ی ناساندنی زیاتری كێشه‌ی فه‌له‌ستین".