ئەردۆغان: دەستی داعش بە تەقینەوەكانی ئیستانبۆڵەوە دیارە
"ئەگەری زۆر هەیە ئەو کارە لەلایەن داعشەوە ئەنجامدرابێت"
K24 - ھەولێر
رەجەب تەیب ئەردوغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، لەبارەی هێرشەکەی چەند رۆژی رابردووی فڕۆکەخانەی ئەتاتورکی شاری ئیستانبۆڵ رایگەیاند، دەست و پەنچەی داعش دیارە بەو هێرشەوە و گوتیشی، داعش بەناوی ئیسلامەوە ئەو کارانە دەکات، بەڵام ئەو گروپە هیچ پەیوەندی بە ئیسلامەوە نییە.
ئەردۆغان گوتی: "بینیتان چەند رۆژێک لەمەوپێش چی روویدا لە فڕۆکەخانە و ئەگەرێکی زۆریش هەیە ئەو کارە لەلایەن داعشەوە ئەنجامدرابێت. ئەوان دەڵێن ئەو کارە لەپێناو ئیسلامدایە، بەڵام ئەو گروپە هیچ پەیوەندییەکی بە ئیسلامەوە نییە و چەکدارانی ئەو گروپە تەنیا جێگایان دۆزەخە".
ھەفتەی رابردوو سێ تەقینەوەی خۆكوژی لە فڕۆكەخانەی ئەتاتورك لە ئیستانبۆڵ روویاندا، لە ئەنجامدا نزیكەی 50 كەس كوژران و زیاتر لە 230 كەسیش برینداربوون.