پارته‌كانی رۆژهه‌ڵات وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌كانی سوپای پاسداران ده‌ده‌نه‌وه
مه‌ترسی بۆردومانكردنی كه‌مپی ئاواره‌كان و بنكه‌كانی پارته‌كانی رۆژهه‌ڵات له ئارادایه
K24- هه‌ولیر
پاش ئه‌وه‌ی كه جێگری فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران، ژه‌نرال حوسێن سه‌لامی له رۆژی جیهانی قودس هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربازی له هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ لێدانی باره‌گاكانی پارته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، به‌رپرسانی ئه‌و پارتانه به‌توندی وه‌ڵامیان دایه‌وه.
سه‌لامی له گوتارێكدا له رۆژی جیهانی قودس له تاران هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی له هه‌ریمی كوردستان كرد كه به باكووری عێراق ناوی بردووه، پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی بن، كه به پێچه‌وانه‌وه هێرشی سه‌ربازی ئه‌نجام ده‌ده‌ین بۆ "له‌ناوبردنی هه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌ك كه له هه‌ر شوێن هه‌ڕه‌شه له ئێران بكات". هه‌روه‌ها هه‌ندێ له وڵاتانی ناوچه‌كه‌شی به یارمه‌تیدانی پارته‌كانی كوردی تۆمه‌تباركرد و رایگه‌یاند: "له‌گه‌ل ئاگر یاری ده‌كه‌ن"، به‌بێ ئه‌وه‌ی كه ناوی ئه‌و وڵاتانه ئاشكرا بكات.
له به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ لێدانی باره‌گانی پارته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران ته‌واوی كونسولخانه‌كانی بیانی له هه‌رێمی كوردستانی ئاگادار كردۆته‌وه، بۆ گوشار خستنه سه‌ر ئێران بۆ راگرتنی تۆپبارانی هه‌ڕه‌مه‌كی له ناوچه سنوورییه‌كان و ئه‌گه‌ری تۆپبارانی كه‌مپی په‌نابه‌ران و بنكه‌كانیان.
پارته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی هه‌روه‌ها رایانگه‌یاندووه كه‌مپی په‌نابه‌ران و بنكه‌كانیان له شاری كۆیه و دوروبه‌ری سلێمانی و ده‌شتی هه‌ولێر، له هه‌ر ساتێك‌دا له‌وانه‌یه بكه‌ونه به‌ر هێرشی هه‌وایی یان زه‌مینی، كه تاران به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان له سلێمانی ئاگادار كردۆته‌وه كه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر بنكه‌كانی پارته‌كانی ئۆپوزسیۆن له كوردستانی عێراق و سوپای پاسداران هێزه‌كانی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كۆ كردۆته‌وه.
روسته‌م جیهانگیری به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران ـ حدكا به "الشرق الأوسط"ی رایگه‌یاند: " به‌رپرسانی سوپای پاسداران و ده‌زگانی ئه‌منی ئیران هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشیان كردووه بۆ سه‌ر كه‌مپی په‌نابه‌رانی ئێرانی له هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تی كه‌مپه‌كانی شاری كۆیه، زانیاریمان هه‌یه كه سوپای پاسداران هێزێكی گه‌وره كۆ كردۆته‌وه و ژماره‌یه‌كی زۆری تانك و چه‌كی قۆرس بۆ سنووری هه‌رێمی كوردستان گواستۆته‌وه، بۆ هێرشی هه‌وایی یان زه‌مینی، كه ته‌نیا رێگه‌یه‌كمان له‌به‌رده‌مه، ئه‌ویش به‌رگریكردنێكی ره‌وایه له خۆمان و پاراستنی په‌نابه‌رانه به‌رامبه‌ر هه‌ر جۆر هێرشێك."
له لایه‌ن خۆیه‌وه، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی كۆمه‌له‌ی كوردستانی، ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د به "الشرق الأوسط"ی رایگه‌یاند پێویسته هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران له هه‌رێمی كوردستان به جیدی وه‌ربگرین كه بنكه‌كانی پارته كوردییه‌كانی ئیرانی له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌دان، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه له سنووره‌وه نزیكن.
هه‌روه‌ها ئاماژه به مێژووی ده‌ستێوه‌ردانی ئیران له كاروباری ناوخۆی وڵاتانی ناوچه و هێرشكردنه سه‌ر خاكه‌كانیان ده‌كات، كه حزبه‌كه‌ی رێوشوێنی پێویست بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ر جۆره هێرشێكی ئێرانی گرتۆته‌به‌ر.
هه‌ڕه‌شه‌كانی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و لێدانی باره‌گای پارته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان پاش ئه‌وه‌ی دێت كه له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو له چه‌ندین شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان سوپای پاسداران و پێشمه‌رگه‌كانی حدكا له ناوچه جیاوازه‌كانی رۆژهه‌لاتی كوردستان به دیان سه‌رباز و پاسدار كوژراون.