پێشمەرگە شكستی بە ھێرشێكی داعش ھێنا
بە دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو ھێرشیان كردووە
K24 - دھۆك
چەكدارانی داعش بە دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوەوە ھێرشیان كردەسەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە لە میحوەر تەلسقۆف، ھێزەكانی پێشمەرگە ھەردوو ئۆتۆمبێلەكەیان تەقاندوەتەوە و سەرجەم چەكدارەكانیان كوشتووە.
پەیامنێری كوردستان24 لە ناوچەكە لە زاری فەرماندەیەكی پێشمەرگە رایگەیاند: "ئەمڕۆ چەكدارانی داعش بە دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو لە میحوەری تەلسقۆف ھێرشیان كردە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە، بەڵام پێشمەرگەكان لێیان ھاتنە دەست و ھەردوو ئۆتۆمبێلەكەیان تەقاندەوە و سەرجەم ھێرشبەرەكانی داعشیان كوشتن".
گوتیشی: "بە گوێرەی زانیاری فەرماندەكانی پێشمەرگە ژمارەی ئەو چەكدارانەی داعش كە 15 تا 20 كەس دەبوو، بە ھەموویان كوژراون و فڕۆكەكانی ھاوپەیمانانیش ھاوكاری ھێزەكانی پێشمەرگەیان كردوە لە تێكشكاندنی ئەو ھێرشەی داعش".