ماكرۆن له كۆشكی سپییه‌وه: دیموکراسییەکەمان لە ژێر مەترسیدایە

K24 – هه‌ولێر:
دوێنی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا و هاوژینه‌كه‌ی، گه‌یشتنه واشنتنی پایته‌ختی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مڕۆ ماكرۆن له كۆشكی سپی له‌گه‌ڵ بایدن كۆبووه‌وه، له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ماكرۆن رایگه‌یاند، هاوپه‌یمانێتی ئه‌مه‌ریكا و فه‌ره‌نسا له ئێستادا به‌هێزترین هاوپه‌یمانێتییه. له‌به‌رامبه‌ردا بایدنیش گوتی: "واشنتن هاوبه‌شێكی باشتری له پاریس ده‌ستناكه‌وێت".
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 1ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، جۆو بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئیمانوێڵ ماكرۆنی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا دیدارێكیان له كۆشكی سپی ئه‌نجامدا، تێیدا بایدن رایگه‌یاند، بۆكاركردن له پێناو سه‌ربه‌خۆیی و ئاشتی، واشنتن هاوبه‌شێكی باشتری له پاریس ده‌ستناكه‌وێت.
بایدن راشیگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا و فه‌ره‌نسا به‌رگری له پابه‌ندییه دیموكراتییه‌كان و مافی مرۆڤ له جیهان ده‌كه‌ن. دووپاتیشیكرده‌وه، پاریس و واشنتن رووبه‌ڕووی به‌ره‌نگارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا ده‌بنه‌وه.
بایدن جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، فه‌ره‌نسا و ئه‌مه‌ریكا به‌ره‌نگاری ئاره‌زووه‌كانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا له ئۆكرانیا ده‌بنه‌وه.
له‌به‌رامبه‌ردا ئیمانوێڵ ماكرۆن له كۆشكی سپییه‌وه گوتی: "بەهۆی هەڕەشەکانی رووسیا بۆسەر ئۆکرانیا و چەندین قەیرانی دیکە رووبەڕووی خەڵک و وڵاتەکانمان بووەتەوە".
ده‌شڵێت: "پێویستە جارێکی دیکە وەک برا دەست لەناو دەستبین، دیموکراسییەکەمان لە ژێر مەترسیدایە".
له‌باره‌ی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا، ماكرۆن گوتی: "دەبێت تواناکانمان کاریگەر و یەکبخەین بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئالنگارییەکانی کەشوهەوا، جیۆپۆڵۆتیک و تەکنەلۆژیا، پێویستە بەیەکەوە رێگەچارەیەک بۆ داهاتوویەکی پڕشنگدار بدۆزینه‌وه".
ماكرۆن هه‌روه‌ها گوتی: "ئەمه‌ریکا و فەرەنسا وەک دوو ئەندامی ناتۆ و هاوپەیمان، پەیوەندییەکی قووڵ و لەمێژینەیان هەیە".