تاڵیبان په‌خشی رادیۆی ئه‌وروپای ئازادی به زمانی ئه‌فغانی قه‌ده‌غه كرد
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی ئیماره‌تی ئیسلامی ئه‌فغانستان، رایگه‌یاند، "رادیۆی ئه‌وروپای ئازاد به زمانی ئه‌فغانی، پابه‌ندی بنه‌ماكانی كاری رۆژنامه‌وانی نییه" و چیدیكه رێگه به په‌خشی له ئه‌فغانستان نادرێت.
خزمه‌تگوزاری "ئازادی"ی رادیۆكه، كه به زمانه‌كانی داری و پشتۆن په‌خشی به‌رنامه‌كانی ده‌كات، زنجیره به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ت كردووه به باسكردن له پرسی خوێندنی كچان له ئه‌فغانستاندا.
عه‌بدولحه‌ق حه‌ماد، به‌رپرس له وه‌زاره‌تی راگه‌یاندنی ئیماره‌تی ئیسلامی ئه‌فغانستان، له تویتێكدا رایگه‌یاند، "له رووماڵدا، ئه‌و رادیۆیه هیچ بنه‌مایه‌كی پیشه‌یی كاری رۆژنامه‌وانی له‌به‌رچاو ناگرێت و ته‌نیا یه‌كلایه‌نه بابهتهكان رووماڵ ده‌كات، بۆیه چیدیكه رێگه‌ی په‌خشی پێ نادرێت".
رادیۆی ئه‌وروپای ئازاد، له لایه‌ن كۆنگرێسه‌وه، بودجه‌ی بۆ ته‌رخانكراوه و به گوێره‌ی بڕیاری ئیداره‌ی رادیۆكه، بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه له رێگه‌ی دیكه‌وه په‌یامه‌كانیان بگه‌یه‌ننه خه‌ڵكی ئه‌فغانستان.
سه‌رۆكی ئێستگه رادیۆییهكه، جیمی فلای، له به‌یاننامه‌یه‌كدا گوتی: "رادیۆی ئازادی شاده‌ماری ژیانی ده‌یان ملیۆن ئه‌فغانییه و ئه‌و بڕیاره‌ی تاڵیبان مه‌ترسیداره".
گوتیشی: "ئێمه سیاسه‌تی خۆمان ناگۆڕین، ئه‌وه‌ش ده‌زانین جه‌ماوه‌ره‌كه‌مان هه‌وڵی خۆیان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستیان پێمان بگات".
له دوای رووخانی ده‌سه‌ڵاتی تاڵیبان له ئه‌فغانستان له 2001دا، رادیۆی ئازادی عێراقی ئازاد په‌خشی بۆ ئه‌فغانستان ده‌ستپێكردبوو، له كۆتایی مانگی ئابی ساڵی رابردوودا، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی تاڵیبان بۆ ده‌سه‌ڵات و دامه‌زراندنی ئیماره‌تی ئیسلامی ئه‌فغانستان، نووسینگه‌ی رادیۆكه له كابوڵ داخرا.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس