مەحموود محەممەد: تا ئێستا هیچ گفتوگۆیەکی راستەوخۆمان لەگەڵ یەکێتی نەبووە

K24 - هه‌ولێر:
مه‌حموود محه‌ممه‌د، گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌یەنێت، پێویسته ئه‌و كێشانه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هاتوونه‌ته پێشه‌وه چاره‌سه‌ربكرێن. ئاماژە بەوەشدەکات، ئێستا هیچ گفتوگۆیه‌كی راسته‌وخۆیان له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێكی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نه‌بووه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 4ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، مه‌حموود محه‌ممه‌د، گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌میانی به‌شداریكردنی له رێوڕه‌سمی ئاڵۆگۆكردنی پۆستی مەکتەبی رێکخستنی پارتی له سلێمانی - هه‌ڵه‌بجه به كوردستان24ـی راگه‌یاند، گۆڕانكارییه ناوخۆییه‌كانی پارتی كاریگه‌ری نابێت به‌سه‌ر په‌یوه‌ندییەکانی ئه‌و حزبه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، چونكه به‌گوته‌ی گوته‌بێژی پارتی، ئه‌و بڕیارانه‌ی له‌میانی كۆنگره‌ی پارتی و له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه‌وه ده‌ركراون بڕیاری سه‌رتاسه‌رین و، بۆ ئه‌وه ده‌كراون، لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له‌گه‌ڵ ته‌واوی لایه‌نه سیاسییه‌كان بكه‌نه‌وه.
له‌باره‌ی کێشەکانی نێوان پارتی و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، مه‌حموود محه‌ممه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، پێویسته ئه‌و كێشانه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی هاتوونه‌ته پێشه‌وه، به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت چاره‌سه‌ربكرێن و ناكرێت بارودۆخه‌كه به‌مشێوه‌یه بمێنێته‌وه.
سەبارەت بە گفتوكۆكانی نێوان پارتی و یه‌كێتی، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی روونیكرده‌وه، تاوه‌كو ئێستا پارتی هیچ گفتوگۆیه‌كی راسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێكی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نه‌بووه.
گوتیشی: "نییه‌تی ئێمه ئه‌وه‌یه ئه‌و بارودۆخه‌ی كه هه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ین، چونكه ئه‌مه له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان، به‌ره‌وپێشچوونی پرۆسه‌ی سیاسی و دابینكردنی ئه‌و مافانه‌یه كه تا ئێستا دابیننه‌كراون".