له ناوه‌ڕاستى شه‌قامدا ده‌ستدرێژى سێكسى ده‌كرێته سه‌ر ژنێك
پۆليسى نيويۆرك ڤيديۆيه‌كى بڵاو كرده‌وه به ئامانجى ئه‌وه‌ى كه‌سێك تۆمه‌تباره‌كه بناسێته‌وه و زانيارى بداته پۆليس، چونكه ئه‌و كه‌سه نه‌ناسراوه له ناو شه‌قامێكدا ده‌ستدرێژى سێكسى ده‌كاته سه‌ر ژنێك.
K24 – هه‌ولێر:
پۆليسى نيويۆرك ڤيديۆيه‌كى بڵاو كرده‌وه به ئامانجى ئه‌وه‌ى كه‌سێك تۆمه‌تباره‌كه بناسێته‌وه و زانيارى بداته پۆليس، چونكه ئه‌و كه‌سه نه‌ناسراوه له ناو شه‌قامێكدا ده‌ستدرێژى سێكسى ده‌كاته سه‌ر ژنێك.
ئه‌و ژنه به‌رێگه‌وه بووه به‌ره‌و ماڵى خۆى له گه‌ڕه‌كى بروكلينى شارى نيويۆرك، كاتێك له پشتييه‌وه پياوێك هه‌ڵده‌كوتێته سه‌رى و كراسه‌كه‌ى به‌رز ده‌كاته‌وه و ده‌يه‌وێت جله‌كانى له‌به‌ر داڕنێت.
پاشان كه‌سه‌كه ئه‌و ژنه ده‌خاته سه‌ر زهويى و په‌لامارى ده‌كات.
دواى رووداوه‌كه ژنه‌كه ره‌تيكردووه‌ته‌وه تووشى هيچ زامێكى سه‌خت بوو بێت و هاوكارى تهندروستيشى ره‌تكردووه‌ته‌وه.