حدكا: ئێران هێزێكى زۆرى له‌سه‌ر سنووره‌كانى هه‌رێم كۆكردووه‌ته‌وه
جه‌ختيش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، ئه‌وان له چالاکییەکانی بەردەوام دەبن.
K24 – هه‌ولێر:
ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حزبی ديموکراتی کوردستانی ئێران رۆسته‌م جيهانگيرى لە لێدوانێکدا بۆ کوردستان 24 ئاشکرایکردووە، بۆ بە چۆکداهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، کۆماری ئیسلامیی ئێران هێزێکی زۆری لە سەرانسەری سنوورەکانی نێوان باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان جێگیر کردووە و جه‌ختيش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، ئه‌وان له چالاکییەکانی بەردەوام دەبن.