جارێكی دیكه په‌رله‌مانی لوبنان نه‌یتوانی سه‌رۆكێك بۆ وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵبژێرێت

K24 – هه‌ولێر:
بۆ جاری نۆیه‌م په‌رله‌مانی لوبنان له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێك بۆ وڵاته‌كه‌ی شكستی هێنا، كه زیاتر له حه‌وت مانگه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه‌چووه.
دوای ئه‌وه‌ی پێشتر په‌رله‌مانی لوبنان بۆ هه‌شت جار له ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆك كۆمارێك بۆ وڵاته‌كه‌ی شكستی هێنا، ئه‌مڕۆش بۆ نۆیه‌م جار هه‌مان شكستی خوارده‌وه، وێڕای ئه‌وه‌ی به‌هۆی ناكۆكی سیاسی له‌باره‌ی داڕمانی ئابووری له‌و وڵاته، ماوه‌ی زیاتر له مانگێكه ئه‌و پۆسته به به‌تاڵی ماوه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی لوبنان، له پرۆسه‌ی ده‌نگدانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (8ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، په‌رله‌مانی لوبنان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار، 39 په‌رله‌مانتار ده‌نگی به‌تاڵیان دابوو، له‌كاتێكدا میشال معه‌وه‌ز كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی لوبنانه‌وه به سه‌رۆكایه‌تی سه‌میر جه‌عجه‌عه‌وه پشتوانی ده‌كرێت 39 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا و نه‌یتوانی ده‌نگی پێویست بۆ بوون به سه‌رۆك كۆماری وڵاته‌كه‌ی مسۆگه‌ربكات.
ژماره‌یه‌ك كوتله‌ی به‌هێزی سیاسی له‌ناویشیان حزبوڵڵا، به‌رهه‌ڵستییه‌كی توندی معه‌وه‌ز ده‌كه‌ن و به لایه‌نگری ئه‌مه‌ریكا تۆمه‌تباری ده‌كه‌ن.
پاڵێوراوی سه‌ركه‌وتووی خولی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی لوبنان، پێویستیی به دوو له‌سه‌ر سێی ده‌نگه‌كان واته 86 ده‌نگ هه‌یه. له خولی دووه‌مدا پاڵێوراو، ئه‌گه‌ر په‌نجا زائید یه‌ك واته 65 ده‌نگ له كۆی 128 ده‌نگ بهێنێت، ده‌بێته سه‌رۆك كۆمار.
رۆژی یه‌كشه‌ممه (30ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، میشێل عۆن، سه‌رۆككۆماری لوبنان، به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه و كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی لوبنانی به‌جێهێشت، دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی شه‌ش ساڵ سه‌رۆكی وڵاته‌كه بوو.
هه‌روه‌ها رۆژی (16ـی ئایار/مایسی 2022)، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی لوبنان به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا حزبوڵڵای لوبنانی و هاوپه‌یمانه‌كانی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانیان له‌ده‌ستدا كه له 128 كورسی پێكدێت. دوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنیش، ماوه‌ی حه‌وت مانگه لایه‌نه سیاسییه‌كانی ئه‌و وڵاته نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری لوبنان و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی وڵات.