پرسى پێكهێنانى به‌ره‌يه‌كى سياسى له‌ ناو پارته‌كانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان سه‌رهه‌ڵده‌دات

تەنھا رێگەیەك كە بتوانێت پاشەكشە و شكست بە سیاسەتەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران دژ بە بزوتنەوەی كورد بھێنێت، یەكڕیزی ھێزە سیاسییە كوردییەكانە.

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/c594ab02-e29b-477c-8739-6fd93b6bec60/HDKI%20pasdaran.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

ئه‌ندامێكى دەفتەری سیاسی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران رايگه‌ياند، ئێران بە ھەڕەشە لە ھەرێمی كوردستان و حزبە كوردییەكانی رۆژھەڵاتی كوردستان لە ھەوڵی تێكدانی ئاسایشی ھەرێمی كوردستانە و تەنھا رێگەیەك كە بتوانێت پاشەكشە و شكست بە سیاسەتەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران دژ بە بزوتنەوەی كورد بھێنێت، یەكڕیزی ھێزە سیاسییە كوردییەكانە.

گوتيشى: ئێمە بۆ رووبەڕووبونەوەی پیلانەكانی ئێران، لە ھەوڵی ئەوەداین لەگەڵ حزبە كوردییەكان بەرەیەكی ھاوبەش پێكبھێنین.