پرۆژەی گۆڕینی بۆریی ئیفراز سێ لە هەولێر دەستپێدەكات

K24 – هەولێر

پرۆژەی گۆڕینی بۆریی ئیفراز سێ لە هەولێر دەستپێدەكات، کە لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوژمەی پڕ ۆژەكە تەرخان كراوە.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی یەكشەممە 11/12/2022، قۆناغی یەكەمی پرۆژەی پاراستنی هێڵی گوێزەرەوەی ئاوی ئەو پرۆژەیە دەستپێدەكات، كە چەند ئەندازیارێكی شارەزای بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارتی شارەوانی و گەشتوگوزار و بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگای هەولێر، سەرپەرشتی جێبەجێكردنی پرۆژەكە دەكەن، ئەمەش گرفتی شكانی ئەو بۆرییە لەو شوێنە چارەسەر دەكات و دەبێتە هۆی پەرەپێدانی پڕۆژەكە و پرۆسەی دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ هاووڵاتییان باشتر دەبێت.

بە مەبەستی چارەسەری ریشەیی بۆ رێگریكردن لە دووبارەنەبوونەوەی گرفتی شكانی بۆریی پرۆژەی ئاوی ئیفراز سێ لە شاری هەولێر، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رەزامەندی نیشاندا بە خەرجكردنی گوژمەی 20،842،500،600  دینار، سبەی قۆناغی یەكەمی پرۆژەی گۆڕینی بۆرییەكە دستپێدەكات.

پرۆژەی ئیفرازی سێ‌ 40%ی ئاوی خواردنەوە بۆ دانیشتیوانی شاری هەولێر دابین دەكات، بەهۆی سەرپێچی و زێدەڕۆیی لەسەر بۆرییەكە، چەند جارێك بۆرییەكە دەشكا و بۆ ماوەیەك بەشێكی زۆری دانیشتیوانی شاری هەولێر بێ‌ ئاو دەبوون، لەپێناو چارەسەری ڕیشەیی ئەو كێشەیە، كە گۆڕینی بۆریی هێڵی گواستنەوەی ئاوی ئیفرازی سێی هەولێرە لە بۆریی (GRP)ی تیرە (1500)ملیمەوە بە بۆریی كاربۆن ستیل، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رەزامەندی لەسەر خەرجكردنی گوژمەی پرۆژەكە داوە بریتییە لە 20,842,500,600  دینارە، كە بڕی 4،354،750،000 دینار لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانەوە بۆ جێبەجێكردنی قۆناغی یەكەمی پرۆژەكە خەرج دەكرێت‌، لە وێستگەی  ناوەندی مەرعودا بە درێژایی 2750 مەتر بە بۆری 1،5 مەتری بۆریی كاربۆن ستیل دەستپێدەكات تا دەگاتە 108 ی عەنكاوە لە كۆی ئەو 11 كیلۆمەترەی كە بۆرییە كۆنەكەی تێدا دەگۆڕدرێت.

.
Fly Erbil Advertisment