نووسینگه‌ی سوودانی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بڕێکی دیکەی پاره دزراوه‌كه‌ی بانكی رافیده‌ین راده‌گه‌یەنێت

K24 - هه‌ولێر:
نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بڕێکی دیکەی پاره دزراوه‌كه‌ی بانكی رافیده‌ین كه بڕه‌كه‌ی 134 ملیار دینار و 455 ملیۆن و 600 هه‌زار دیناره راده‌گه‌یەنێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 11ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، نووسینگه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، له‌ژێر سه‌رپه‌رشتیی راسته‌وخۆی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و به هاوكاری له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌رده‌وامن له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاره دزراوه‌كه‌ی بانكی رافیده‌ین.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی نووسینگه‌ی سوودانی، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان توانیویانه بڕێکی دیکەی پاره دزراوه‌كه‌ی بانكی رافیده‌ین كه بڕه‌كه‌ی 134 ملیار دینار و 455 ملیۆن و 600 هه‌زار دیناره بووه بگه‌ڕێننه‌وه، به‌و شێوه‌یه‌ش كۆی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی بانكی رافیده‌ین كه تا ئێستا گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه گه‌یشتووه‌ته 317 ملیار و 535 ملیۆن و 536 هه‌زار و 525 دینار.
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: حكومه‌تی عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت له هه‌وڵه‌كانی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كۆی پاره دزراوه‌كه‌ی بانكی رافیده‌ین، ده‌ستگیركردنی داواكراوه‌كان و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی.
ئه‌مه له كاتێكدایه، رۆژی یه‌كشه‌ممه 27ـی تشرینی دووه‌می 2022، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌شێك له پاره دزراوه‌كانی عێراقی راگه‌یاند.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، له قۆناغی یه‌كه‌مدا 182 ملیار دیناری ده‌سته‌ی باج گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه، كه پێشتر به چوار قۆناغ بڕیی زیاتر له 3.7 ترلیۆن دینار له‌لایه‌ن پێنج كۆمپانیاوه وه‌رگیراوه.
له كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق روونیكرده‌وه، ئه‌و بڕه پاره‌یه به چوار قۆناغ راكێشراوه كه كۆی گشتی ده‌گاته 3.7 ترلیۆن دینار له‌سه‌ر هه‌ژماری بانكی ده‌سته‌ی گشتی باج.
سوودانی تۆمه‌تباری یه‌كه‌می ئاشكراكرد به‌ناوی (نور زوهه‌یر جاسم) كه خاوه‌نی هه‌ردوو كۆمپانیای (القانت و المبدعون)ـه و له‌ڕێگه‌ی 114 چه‌كی بانكییه‌وه، بڕی زیاتر له 1.6 ترلیۆن دیناری وه‌رگرتووه.