نازم ده‌باغ: ئێوه پرۆپاگه‌نده‌ی حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات بڵاوده‌كه‌نه‌وه
نازم ده‌باغ: ئێران ده‌ڵێت به‌رده‌وامبوونی چالاكی له رۆژهه‌ڵات واتا به‌رده‌وامبوونی بۆردومان
K24 - هه‌ولێر:
نازم ده‌باغ له میانی به‌شداریكردنی له گه‌شتی هه‌واڵه‌كانی كوردستان 24، له باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی جێگری فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران رایگه‌یاند، هه‌ڕه‌شه‌كه هی هه‌موو ئێران نییه، به‌ڵام ده‌بێت قسه‌و هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت.
راشیگه‌یاند، هه‌ندێك كه‌س ده‌ڵێت كه كه‌ناڵه‌كانی رایگه‌یاندن، به‌تایبه‌تیش كوردستان 24 پڕۆپاگه‌نده‌ی حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بڵاوده‌كاته‌وه.
نازم ده‌باغ، نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تاران، له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌وان وه‌ك نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێم ناتوانن حه‌ق به هیچ لایه‌نێك به‌حه‌ق دانانێن كه هه‌ڕه‌شه له حكوومه‌تی كوردستان بكات.
له باره‌ی ئه‌وه‌ی پێشتر له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، گوایه حه‌قی به ئێرانداوه هه‌ڕه‌شه بكات، ره‌تیكرده‌وه و رایگه‌یاند، به گوێره‌ی رێككه‌وتنێك پێشتر، نابێت رێگه به كه‌س بدرێت خاكی هه‌رێمی كوردستان بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئێران به‌كاربهێندرێت.
هه‌روه‌ها گوتی: "ئێران به پێی ئه‌و گوتانه‌ی ئه‌مڕۆ و له كۆبوونه‌وه‌ی چوارشه‌ممه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان گوتویانه، به‌ڵێندراوه هه‌موولایه‌ن چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه بكه‌ن و به‌ڵێنیانداوه پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كان بن".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، به‌ڵێنیش دراوه رێگه هیچ كه‌س و لایه‌نێك نادرێت خاكی هه‌رێمی كوردستان له دژی كۆماری ئیسلامی ئێران و هیچ وڵاتێكی دیكه‌ی دراوسێ، به‌كاربهێنرێت.
به‌رده‌وامبوونی چالاكی چه‌كداری له‌ناوكۆماری ئیسلامی ئێران، واتا به‌رده‌وامبوونی چالاكی له‌ناو خاكی ئێران، واتا به‌رده‌وامی بۆردومانكردنی ئه‌و شوێنه سنوورییانه‌ی ئه‌وانه‌ی لێوه‌دێت.