باپیر كامه‌لا جارێكی دیكه وه‌كو سكرتێری پارتی ره‌نجده‌رانی كوردستان هه‌ڵبژێردرایه‌وه
كۆنگره‌ی سێیه‌می پارتی كرێكاران و ره‌نجده‌رانی كوردستان به‌ڕێوچوو

K24 - هه‌ولێر:
كۆنگره‌ی سێیه‌می پارتی كرێكاران و ره‌نجده‌رانی كوردستان به‌ڕێوچوو، تێیدا ناوی پارته‌كه گۆڕدرا و سكرتێری گشتی هه‌ڵبژێردرا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 11ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، كۆنگره‌ی سێیه‌می پارتی كرێكاران و ره‌نجده‌رانی كوردستان له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو. له كۆنگره‌كه‌دا ناوی پارته‌كه له (پارتی كرێكاران و ره‌نجده‌رانی كوردستان)ـه‌وه بۆ (پارتی ره‌نجده‌رانی كوردستان) گۆڕدرا.
هه‌روه‌ها به ده‌نگی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی كۆنگره، جارێكی دیكه باپیر كامه‌لا، كه تاكه كاندید بوو بۆ ئه‌و پۆسته، وه‌كو سكرتێری پارتی ره‌نجده‌رانی كوردستان هه‌ڵبژێردرایه‌وه. له‌وباره‌یه‌وه، نـــاوبراو بـــه كوردستان24ـی گـــوت، "ئاواته‌خوازبووم ركابه‌رم هه‌بوایه، چونكه ته‌مه‌نم هه‌ڵكشاوه و پێویستم به پشوودان زیاتر هه‌یه له ئێستادا".
له‌باره‌ی هۆكاری لێكردنه‌وه‌ی ناوی "كرێكاران"، سكرتێری پارتی ره‌نجده‌رانی كوردستان به كوردستان24ـی راگه‌یاند، لێكردنه‌وه‌ی ناوی "كرێكاران" بۆ كورتكردنه‌وه‌ی ناوی پارته‌كه و بۆ دۆخی ئێستای خه‌باتی ئه‌وانیش پێویست بوو. گوتیشی، ئه‌ندامانی كۆنگره و سه‌ركردایه‌تی پارته‌كه بڕیاریان له‌سه‌ر گۆڕینی ناوه‌كه داوه.





