لایەنە سیاسییەكانی ھەرێمی كوردستان وەڵامی ھەڕەشەكانی ئێران دەدەنەوە
رێز لە سەروەرییەكانی كورد بگرن
K24 - ھەولێر
ھێزو لایەنە سیاسیەکانی ھەرێمی کوردستان، وەڵامی ھەڕەشەکانی ئێران دەدەنەوە و بە پێویستی دەزانن وڵاتانی ھاوسنووری ھەرێم، رێز لە سەروەرییەکانی کورد و ھەرێمەکەی بگرن، دەشڵێن پێویستە لەم دۆخەدا کورد یەکدەنگ و یەکگرتوو بێت و ھەڕەشەکان بە جددی وەربگرێت، لە ھەمانکاتیشدا ھەرێمی کوردستان بە پشت بەستن بە یاسا نێودەوڵەتیەکان وەڵامی ئەو ھێرشانە بداتەوە.