ڤیدیۆ: عه‌بادی به‌ردباران كرا
ده‌یان كه‌سی توڕه له‌پاش ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كه‌ڕاده سه‌رۆك وه‌زیرانیان به‌ردباران كرد
K24 – هه‌ولێر:
چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان،ئه‌مڕۆ ڤیدیۆیه‌كیان بڵاوكردووه‌ته‌وه،له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه ده‌یان كه‌سی توڕه، كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی"حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ردباران ده‌كه‌ن، له‌وكاته‌ی ناوچه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كه‌ڕاده‌ی له به‌غدا به‌سه‌ركردووه‌ته‌وه.
له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌و خه‌ڵكه توڕه‌یه،دوای كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی عه‌بادی ده‌كه‌ون و به‌ردی تێده‌گرن، له‌وكاته‌دا ئۆتۆمبێله‌كان، به خێراییه‌كی زۆر له شه‌قامه‌كانی كه‌ڕاده ده‌كشێنه‌وه و ده‌ڕۆن.
نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران ڕایگه‌یاندبوو" كه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق،دواین ڕه‌وشی مه‌یدانی ناوچه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كه‌ڕاده‌ی به‌سه‌ركردووه‌ته‌وه، پاش ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبه‌كراو له‌و ناوچه‌یه ته‌قییه‌وه و به‌وهۆیه‌وه " 21 "كه‌س گیانیان له ده‌ستدا و" 45"كه‌سی دیكه‌ش بریندار ببوون.