سوپای پاسداران: هێزی درۆن و مووشه‌كه‌كانمان به خه‌یاڵی دوژمنان‌دا ناهێت
حوسێن سه‌لامی: ئێران توانیویه‌تی گەمارۆكانی رۆژئاوا بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌یان بۆ گۆڕه‌پانێكی گەشەپێدانی ئابووری بگۆڕێت
K24- هه‌ولێر:
حوسێن سه‌لامی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاند: "هێزە چەکدارەکانیان ئامادەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی سه‌ختترین جووڵه‌ی دوژمنان" و جەختی کردەوە، "نه‌یارانی ئێران ناتوانن مه‌زه‌نده‌ی هێزی درۆن و مووشەکەکانیان بكه‌ن".
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێرانی، سەلامی لە گوتارێكدا، ئاماژەی بە "شکستی هەوڵەکانی دوژمنانی ئێران بۆ بێبەشکردنی وڵاته‌كه‌یان لە توانا ئەتۆمییەکانی کرد و گوتی: "جگە لە جه‌نگی دەروونی، دوژمنانی ئێران ناتوانن هیچیتر بکەن، بۆ ئەوەی بەسەر کۆمەڵگه‌دا زاڵ‌بن، ئامانج له‌و جه‌نگه‌ش بۆ گۆڕینی بیروباوەڕی کۆمەڵگه، شكاندنی مۆراڵ و متمانە بەخۆبوونیانه له‌پێناو سه‌پاندنی هه‌ژموونی خۆیان به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌یاندا".
سەلامی جه‌ختیكرده‌وه، پێویسته رێگه‌كانی دزه‌كردنی دوژمنان بۆ ناو وڵاته‌كه‌مان دابخرێن، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له شۆڕشی ئێرانی بكه‌ین و به‌هێزتری بكه‌ین.
فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران ئاماژەی بەوەدا، "كۆماری ئیسلامی توانیویەتی گەمارۆكانی رۆژئاوا بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌یان بۆ گۆڕه‌پانێكی گەشەپێدانی ئابووری بگۆرێت، ئەمەش نه‌یارانی كۆماری ئیسلامیی تووڕە کردووه".
باسی ئه‌وه‌شیكرد، " ئێران له به‌هێزكردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەك و توانا سەربازییەکانی به‌رده‌وامه، ئەمەش لەلایەن دوژمنانەوە ره‌تكراوه‌یه".