رۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانی: پارە دزراوەکانی عێراق لە فڕۆکەخانەی بەغداوە بردراوه‌ته دەرەوە
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی ئیكۆمنسێتی به‌ریتانی رێگاكانی ره‌وانه‌كردنی پاره دزراوه‌كانی عێراقى بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئاشكراكرد و رایگه‌یاند، به‌بێ چاودێری گه‌نده‌ڵكاران پاره‌كانیان له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غداوه ره‌وانه‌كردووه.
رۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، گه‌نده‌ڵه‌كانی عێراق له‌ماوه‌ی رابردوودا هه‌وڵیانداوه پاره‌یه‌كی زۆر ببه‌نه ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به‌ڵام بانكه گه‌وره‌كان ره‌تیانكردووه‌ته‌وه ئه‌و ئاڵوگۆڕه ئه‌نجامبده‌ن و له‌ڕێگه‌ی وشكانیشه‌وه ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره ئه‌سته‌م بووه، بۆیه فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدایان بەکارهێناوە.
هه‌روه‌ها له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه: مسته‌فا كازمی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشوو، كۆمپانیای به‌ریتانی به‌رپرس له ئاسایش و پشكنینی كاڵاكانی له‌فڕۆكه‌خانه‌كه گۆڕیوە به كۆمپانیایه‌كی دیكه‌ی كه‌نه‌دی، كۆمپانیا نوێیه‌كه‌ش شاره‌زاییه‌كی زۆرباشی له دزینی پاره و كاڵاكاندا نه‌بووه.
لە ماوەی (11) مانگدا واتە لە مانگی ئەیلولی 2021وە بۆ ئابی 2022 بە (247) چه‌کی بانکی لەدوو لقی بانکی رافیدەین، بڕی 3 ترلیۆن و 701 ملیار‌و 380 ملیۆن و 882 هەزار دینار راكێشراوه، سه‌رجه‌م ئه‌و پاره‌یه‌ش بردراوه‌ته ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ئه‌مه‌ش به‌دزی سه‌ده له‌لایه‌ن به‌رپرسان و چاودێرانه‌وه وه‌سفكراوه.