ئێران ناڕازییه

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران ناڕه‌زایی له دژی ده‌ركردنی ئێران له لیژنه‌ی مافی ژنانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌ربڕی.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، (16ـی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2022)، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، ناسر كه‌نعانی رایگه‌یاند، ئه‌و بڕیاره‌ی له دژی ئێران دراوه، ده‌رخه‌ری دووڕوویی خاوه‌نه‌كانی و هیچ شه‌رعییه‌ت و راستگۆییه‌كی تێدا نییه.
گوتیشی: ئه‌وانه‌ی ئه‌و بڕیاره‌یان داوه، دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان وه‌ك ئامرازێك بۆ فشارخستنه سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران به‌كار ده‌هێنن.
گوتیشی: ئه‌و وڵاتانه، خۆیان سه‌رجه‌م بنه‌ما بنه‌ڕه‌تیی و سه‌ره‌تاییه‌كانی مافی مرۆڤیان له جیهاندا پێشێل كردووه، له بری ئه‌وه‌ی هاوسۆزی دووڕووانه‌ی خۆیان له‌گه‌ڵ مافی مرۆڤی گه‌لی ئێران ده‌ربڕن، با كاروانی تیرۆری ئابووریی حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا دژی گه‌لی ئێران بوه‌ستێنن، با میوانیداریكردنی تاقمه تیرۆریستییه‌كان بوه‌ستێنن.
كه‌نعانی جه‌ختیكرده‌وه، له كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا، رێزگرتن له مافه‌كانی مرۆڤ یه‌كێكه له بنه‌ماكان و بنه‌ڕه‌تی دامه‌زراندنی كۆماره‌كه.
دوێنێ، ئه‌نجوومه‌نی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ر به كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ده‌نگی دا له به‌رژه‌وه‌ندی بیرۆكه‌ی ده‌ركردنی ئێران له ده‌سته‌ی جیهانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ هه‌وڵدان له پێناو یه‌كسانی ره‌گه‌زی نێوان ژن و پیاو.
رووسیا دژی بڕیاره‌كه وه‌ستایه‌وه، رایگه‌یاند، پێویسته شاره‌زا یاساییه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان روونیبكه‌نه‌وه، ئایا ئه‌نجوومه‌نی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی رێگه‌ی پێده‌درێت له رووی یاساییه‌وه ئێران دوور بخاته‌وه.
لیژنه‌ی ژنانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له 1946 دامه‌زراوه و كار بۆ چه‌سپاندنی مافی ژنان له وڵاتانی جیهان ده‌كات.
سه‌رچاوه: ئیرنا، RT