ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان له‌باره‌ی هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی هاووڵاتییه‌كه‌ی كه‌ركووك ئاشكراكرا

K24 - هه‌ولێر:
راوێژكاری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كانی هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌و هاووڵاتییه‌ی شاری كه‌ركووكی راگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیرده‌كرێت، ئاگاداری كه‌سوكاری ده‌كه‌نه‌وه ته‌رمه‌كه‌ی وه‌ربگرنه‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (16ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، نووسینگه‌ی راوێژكاری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه، به‌گوێره‌ی راپۆرتی پزیشكی دادوه‌ری، (عه‌بدولقادر سه‌باح عه‌لی)، كه دانیشتووی شاری كه‌ركووكه، دوای ده‌ستگیركردنی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا، "شوێنه‌واری لێدان و ته‌قه‌كردن له‌سه‌ر جه‌سته‌ی نییه".
هه‌رچه‌نده له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و هاووڵاتییه رووننه‌كراوه‌ته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ فەرمانبەرێکی کورد بەناوی (عەبدولقادر سەباح عه‌لی)، کە لە کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان، لقی کەرکوک کاردەکات، لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی نیشتیمانییەوە لەپارێزگای کەرکوک دەستگیرکرا، دوای ماوه‌یه‌كی كورت له ده‌ستگیركردنیشی، هه‌واڵی گیانله‌ده‌ستدانی به كه‌سوكاره‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌نن.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه، هه‌ر دوێنێ، شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوای پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی بەپەلەی کرد لەسەر ئاستی سەرۆکایەتی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، بۆ لێکۆڵینەوە لەهۆکارەکانی گیانی لەدەستدانی ئه‌و هاووڵاتییه‌ی شاری كه‌ركووك، هه‌روه‌ها لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانیشی راسپارد به‌دواداچوون بۆ ئه‌و پرسه بكه‌ن و راپۆرتێکیش لەوبارەیەوە پێشکەش بە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنه‌كه بکەن.