رێژەی بێكاری ژنان لە ئێران و رۆژھەڵاتی كوردستان زیاد دەكات

بە داتا زانیاری لەبارەی بێكاری ژنان لە ئێران

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/be22cf1d-1e62-4f19-a9fb-32a2fe07e554/jnanikrekarikurd.ism/manifest

K24 - ھەولێر

بێكاری لە ئێران بە گشتی و لە رۆژھەڵاتی كوردستان بەتایبەتی بەرادەیەك رووی لە ھەڵكشانە لە ماوەی رابردوودا بڵاوبوونەوەی وێنەی ژنانی كرێكاری كورد لەسەر شەقامەكانی لورستان دەنگدانەوەی زۆری بە دوای خۆیدا ھێنا. ئامارەكان دەریدەخەن بێكاری لە ئێران بۆ ژنان رێژەیەكی پێوانەی تۆماركردووە و ساڵانەش ئەو ژمارەیە زیاد دەكا.