به ڤيديۆ.. ته‌قينه‌وه‌كه‌ى كه‌ڕاده ببينه
ته‌قينه‌وه‌كه بووه‌ته هۆى هه‌ڵايسانى ئاگرێكى گه‌وره له بازارى ناوچه‌كه و به‌و هۆيه‌وه وێڕاى زيانه گيانييه‌كان، زيانى ماڵى زۆريش به‌ر ماڵى هاووڵاتيان كه‌وتووه.
K24 – هه‌ولێر:
له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كاندا ژماره‌يه‌ك هاووڵاتى به‌كارهێنه‌رى ئه‌و تۆڕانه گرته‌ى ڤيديۆيى ته‌قينه‌وه‌كه‌ى گه‌ڕه‌كى كه‌ڕاده‌ى به‌غدايان بڵاوكردووه و وه‌ك له گرته‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت، ته‌قينه‌وه‌كه بووه‌ته هۆى هه‌ڵايسانى ئاگرێكى گه‌وره له بازارى ناوچه‌كه و به‌و هۆيه‌وه وێڕاى زيانه گيانييه‌كان، زيانى ماڵى زۆريش به‌ر ماڵى هاووڵاتيان كه‌وتووه.
له نوێترين پێشهاتيشدا، رێكخراوى داعش به‌رپرسيارێتى خۆى له باره‌ى ئه‌نجامدانى ته‌قينه‌وه تيرۆريستييه‌كه‌ى گه‌ڕه‌كى كه‌ڕاده‌ى ناوه‌ڕاستى به‌غدا راگه‌ياند و ناسنامه‌ى خۆكوژه‌كه‌ى ئاشكرا كرد.
رێكخراوه‌كه له به‌ياننامه‌يه‌كدا كه له رێگه‌ى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانه‌وه بڵاويكردووه‌ته‌وه، رايگه‌ياندووه، خۆكوژێكى ئه‌ندامى رێكخراوه‌كه به‌ناوى ئه‌بو مه‌ها عێراقى به ئۆتۆمبێلێكى بۆمبڕێژكراو خۆى ته‌قاندووه‌ته‌وه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ فه‌رمانگه‌ى ته‌ندرووستى به‌غدا رايگه‌ياند، زياتر له 200 كه‌س به هۆى ئه‌و ته‌قينه‌وه‌يه‌وه گيانيان له‌ده‌ستداوه و بريندار بوون.
فه‌رمانگه‌كه روونيكردووه‌ته‌وه، ته‌رمى 50 كه‌س له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بوونه‌ته پارچه‌يه‌ك خه‌ڵوز تا ئێستا نه‌ناسراونه‌ته‌وه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، سه‌رجه‌م برينداره‌كان نه‌خۆشخانه‌يان به‌جێهێشتووه، جگه له 17 برينداريان نه‌بێت كه بۆ وه‌رگرتنى چاره‌سه‌رى زياتر ماونه‌ته‌وه.