دیاله.. له ئه‌نجامی هێرشێكی داعشدا كوژراو و بریندار هه‌یه
K24 – هه‌ولێر:
چه‌كدارانی داعش هێرشیانكرده‌سه‌ر ناوچه‌یه‌كی قه‌زای خاڵس له سنوری پارێزگای دیاله.
بەگوێره‌ی زانیارییەکانی كوردستان24، ئه‌مشه‌و (دووشه‌ممه 19ـی كانونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، چه‌كدارانی داعش پەلاماری گوندێكی سەر بە قەزای خاڵسی سنووری پارێزگای دیاله‌یان داوه.
گونده‌كه به‌ناوی "ئه‌لبوبالی" بووه و چه‌كدارانی داعش له‌وێ په‌لاماری ئۆتۆمبێلێكی مەدەنییان داوه، ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كانیش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، تائێستا هه‌شت كوژراو و سێ بریندار هه‌ن.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه 18ـی كانوونی یه‌كه‌م، لە نزیك گوندی سەفرەی سنووری شارەدێی رەشاد لە باشووری كەركووك، لەكاتی تێپەڕبوونی كاروانێكی هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵ، بۆمبێكی چێندراو تەقییەوە و لەئاكامی تەقینەوەکدا نۆ پۆلیسی فیدراڵی گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیكەش برینداربوون.
هه‌روه‌ها رۆژی 19ـی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار لە سنووری نێوان قەرەهەنجیر و كەركووك، هێرشیانكرده سەر خاڵێكی سوپای عێراق و به‌هۆیه‌وه چوار سه‌رباز كوژران.