سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گه‌یشته ئوردن
K24 - هه‌ولێڕ:
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆنفرانسی به‌غدا بۆ هاوكاری و هاوبه‌شی گه‌یشته ئوردن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 20ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆنفرانسی به‌غدا بۆ هاوكاری و هاوبه‌شی گه‌یشته عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردن.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سوودانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، لە فڕۆکەخانەی شازادە عالیە لە عەممانی پایتەختی ئوردن، لە رێوڕەسمێکی فەرمیدا پێشوازی لە محەممەد شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق کرا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: لە رێوڕەسمی پێشوازیکردن له سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، ئەمیر ئەلحەسەن عەبدوڵڵاهـی دووەم، جێنشینی شانەنشینی ئوردن ئامادەبووه.
دوێنێ سێشه‌ممه 19ـی كانوونی یه‌كه‌می 20222، ئه‌حمه‌د سه‌حاف، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، كۆنفرانسه‌كه كه به لووتكه‌ی به‌غدا ناسراوه و زۆربه‌ی ته‌وه‌ره‌كانی، خۆی له پرسه ئه‌منییه‌كاندا ده‌بینێته‌وه، له ناوچه‌ی ده‌ریای مردووی شانشینی ئوردن ئه‌نجامده‌درێت و ئامانج لێی جه‌ختكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر پاڵپشتیكردن له عێراق و سه‌روه‌ری، ئاسایش و سه‌قامگیرییه‌كه‌ی.
سه‌حاف راشیگه‌یاند، میوانداریكردنی ئه‌و لوتكه‌یه له‌لایه‌ن وڵاتی ئوردنه‌وه له سه‌ر داواكارى شا عه‌بدوڵڵای دووه‌م، شای ئوردن بوو.
گوتیشی: "لوتكه‌كه به هه‌ماهه‌نگیی نێوان شا عه‌بدوڵڵا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا و محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق روونیشیكرده‌وه، جگه له ئاماده‌بوونی ئه‌و سێ سه‌ركرده‌یه، ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده و نوێنه‌ری وڵاتان تێیدا به‌شدارده‌بن، له‌وانه‌ش، میسر، سعوودیه، ئیمارات، قه‌ته‌ر، به‌حره‌ین، كوه‌یت، عومان، توركیا و ئێران، وێڕای به‌شداریكردنی هه‌ریه‌ك له ئه‌مینداری گشتیی كۆمكاری عه‌ره‌بی، ئه‌مینداری ئه‌نجوومه‌نی هاریكاری وڵاتانی كه‌نداو، نوێنه‌رانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی و یه‌كێتی ئه‌وروپا.
له یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌و لوتكه‌یه‌دا باڵیۆزانی وڵاتانی عه‌ره‌بی، یه‌كێتی ئه‌وروپا، گروپی جی-20 و ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش وه‌ك میوان به‌شدار ده‌بن.
له‌مباره‌یه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاشكرایكرد، لوتكه‌ی به‌غدا بۆ هاریكاری و ئاشتی كه ئوردن میواندارێتی ده‌كات و سبه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ره‌نگه ببێته هه‌لێك بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكانی تایبه‌ت به دۆسییه‌ی ئه‌تۆمی ئێران، كه چه‌ند مانگێكه وه‌ستاوه.