جۆرجا میلۆنی كێیه؟

K24 - هه‌ولێر:
جۆرجا میلۆنی، كه نزیكه‌ی دوو مانگه بووه‌ته سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیتاڵیا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشوازی لێده‌كرێت.
له (15ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 1977) له رۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیا له‌دایكبووه، له ساڵی 2006ـه‌وه ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئیتاڵیایه.
له ساڵی 2014 بووه‌ته سه‌رۆكی پارتی برایانی ئیتاڵی و له ساڵی 2020یشه‌وه سه‌رۆكایه‌تی هاوپه‌یمانی پارێزگاران و ریفۆرمخوازانی ئیتاڵیای وه‌رگرتووه.
سه‌ره‌تای كاری سیاسی بۆ ساڵی 1992 ده‌گه‌ڕێته‌وه له ریزه‌كانی به‌ره‌ی گه‌نجانی بزووتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ئیتاڵیا كه پارتێكی سیاسی راستڕه‌وی توندئاژۆیه و به ره‌گی فاشییه‌تی نوێ له ئیتاڵیا ناسراوه.
تا له ساڵی 1996 بووه‌ته سه‌ركرده‌ی بزووتنه‌وه‌ی خوێندكارانی ئیتاڵیا كه نوێنه‌رایه‌تی پارتی هاوپه‌یمانی نیشتمانی ئه‌و وڵاته‌ی ده‌كرد و له ساڵی 1998 تاوه‌كو 2002 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ناوچه‌ی رۆما بووه، دواتریش له ساڵی 2004 وه‌ك یه‌كه‌م ئافره‌ت بووه‌ته سه‌ركرده‌ی بزووتنه‌وه‌ی گه‌نجانی ئیتاڵیا وه‌ك به‌شێك له پارتی هاوپه‌یمانی نیشتمانی.
له ساڵی 2008 وه‌ك وه‌زیری لاوان له كابینه‌ی چواره‌می برلیسكۆنی ده‌ستنیشانكرا كه تاوه‌كو ساڵی 2011 له‌و پۆسته‌دا مایه‌وه.
دواتریش له دامه‌زراندنی پارتی برایانی ئیتاڵیا به‌شداریكرد و له ساڵی 2014 بووه سه‌رۆكی پارته‌كه و له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی ئه‌وروپای ساڵی 2014 و هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی ئیتاڵیای ساڵی 2016 كرد، به‌ڵام له هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت.
له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2018، جۆرجا میلۆنی، سه‌ركردایه‌تی پارتی برایانی كرد له په‌رله‌مانی ئیتاڵیا وه‌ك پارتێكی ئۆپۆزیسیۆن، كه ئه‌مه‌ش وایكرد ئاستی جه‌ماوه‌ری ناوبراو به‌رزبێته‌وه و داهاتوویه‌كی سیاسی باشتر بۆخۆی بنیات بنێت.
له هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته‌كه‌ی ئه‌مساڵدا، جۆرجا میلۆنی به‌هۆی ئه‌وه‌ی پارته‌كه‌ی زۆرترین كورسی په‌رله‌مانی له‌ڕیزی پارته ئۆپۆڤیسیۆنه‌كان به‌ده‌ستهێنا، وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیتاڵیا له‌لایه‌ن گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی په‌رله‌مانی ده‌ستنیشانكرا و به‌پێی مادده‌ی 92ـی ده‌ستووری ئیتاڵیا، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌وه راسپێردرا وه‌ك یه‌كه‌م ژن له مێژووی ئیتاڵیا كابینه‌ی حكومی پێكبهێنێت.
له (22ـی تشرینی دووه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیتاڵیا ده‌ستبه‌كاربوو.
میلۆنی، به هه‌ڵوێسته‌كانی له‌دژی هاوڕه‌گه‌زخوازی و له‌باربردنی كۆرپه‌ڵه‌یه، هه‌روه‌ها ره‌تیده‌كاته‌وه به سیاسییه‌كی راسته‌ڕه‌وی توندڕه‌و پێناسه‌بكرێت و خۆی به كریستیانێكی پارێزكار ده‌ناسێنێت، جه‌ختیش له‌سه‌ر پاراستنی نیشتمان و خێزان ده‌كاته‌وه.
رۆژی (8ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، له نامه‌یه‌كدا بۆ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هیوای خواست له نزیكترین ده‌رفه‌تدا یه‌كترببینن.
رۆژی هەینی (23ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022) جۆرجا میلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا، سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێدەکرێت.