ئیمارات داوا له هاووڵاتییانی ده‌كات له‌كاتی گه‌شتكردن دشداشه و عگال نه‌پۆشن
له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات، داوا له هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات، له كاتی گهشتكردنییان بۆ دره‌وه‌ی وڵات، جلوبه‌رگی فه‌رمی وڵاته‌كه‌یان، كه دشداشه و عگاله نه‌پۆشن و پابه‌ندی یاسایی ئه‌و وڵاتانه بن، كه گه‌شتییان بۆ ده‌كه‌ن.
هاووڵاتییه‌كی ئیماراتی، كه جلوبه‌رگی فه‌رمی وڵاته‌كه‌ی پۆشیوه، له یه‌كێك له هۆتێله‌كانی شاری ئهڤۆنی ویلایه‌تی ئۆهایی ئه‌مه‌ریكا ماوه‌ته‌وه، دواتر له‌لایه‌ن كارمه‌ندێكی هۆتێله‌كه په‌یوه‌ندی به پۆلیسه‌وه ده‌كرێت و ئه‌و كارمه‌نده ئاماژه به‌وه ده‌كات، هاووڵاتییه ئیماراتییه‌كه سه‌ر به رێكخراوی داعشه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی پۆشینی جلوبه‌رگی فه‌رمی وڵاته‌كه‌ی.
دواتر وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كانه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، پۆلیسی شاره‌كه، ئه‌و هاوڵاتییه ئیماراتییه ده‌ستگیر ده‌كات كه ناوی "ئه‌حمه‌د مهنهالی"یه‌وه بازرگانه، دوای لێكۆڵینه‌وه و روونبوونه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه، شاره‌داری ئه‌ڤۆن و به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی شاره‌كه، به فه‌رمی داوای لێبوردن له‌و هاووڵاتییه ئیماراتییه ده‌كه‌ن.