راهێنه‌ره ئیسپانییه‌كه‌ی عێراق 4 یاریزانی كوردی بانگهێشت كرد

لیستی کۆتایی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق بۆ جامی کەنداوی به‌سره ئاشکرا کرا و چوار یاریزانی کورد لە پێکهاتەکەدان.
خیسۆس کاساسی ئیسپانی و راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق لیستی کۆتایی هەڵبژارەکەی بۆ بیست و پێنجەمین پاڵەوانیەتی جامی کەنداو راگەیاند، لیستەکە لە 23 یاریزان پێکهاتووە و بڕیاریشە لە دوو رۆژی داهاتوو هەڵبژاردەی عێراق کەمپێکی مەشقی لە بەسڕە بکاتەوە و یارییەکی دۆستانەش بەرامبەر هەڵبژاردەی کوێت دەکات.
لە لیستەکەدا چەند یاریزانێکی کورد بانگهێشت کراون و هەریەکە لە رێوان ئەمین و شێرکۆ کەریم و ئاسۆ رۆستەم و ئەحمەد یاسین لە جامی کەنداو درێسی هەڵبژاردەی عێراق دەپۆشن.
لەم پاڵەوانییەتیە عێراق بەبێ کۆمەڵێک ئەستێرەی یاریی دەکات، لە نێوانیاندا ئەیمەن حوسێن و ئەمجەد عەتوان و زێدان ئیقبال و میرخاس دۆسکی، ژیلوان حه‌مه‌د و هیران ئەحمەد.
ژیلوان حه‌مه‌د ناوه‌راستكاری كوردی یانه‌ی ئۆریبرۆی سویدی ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی 6 گۆڵ و 6 ئاسیستی كردووه و له لێدوانێكدا خه‌مناكی خۆی به‌هۆی بانگهێشتنه‌كردنی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق راده‌گه‌یه‌نێت و ده‌ڵێت: ماوه‌یه‌كه زۆر به چڕی مه‌شق و راهێنانه‌كانم كردووه، تووشی شۆك بووم كاتێك بینیم بۆ جامی كه‌نداو بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق نه‌كراوم؟
بڕیارە جامی کەنداو لە شەشی مانگی داهاتوو لە شاری بەسرە دەستپێبکات به به‌شداریی 8 هه‌ڵبژارده‌ی عه‌ره‌بی به‌ڕێوه‌بچێت، عێراق له یاریی كردنه‌وه‌دا رووبه‌ڕووی عومان ده‌بێته‌وه.
