فه‌رمانده‌يه‌كى حزبوڵڵا به بۆمبێكى پێشكه‌وتوو ده‌كوژرێت
كوژرانى يه‌كێك له فه‌رمانده سه‌ربازييه‌كانى له سووريا پشتڕاستده‌كاته‌وه كه مسته‌فا به‌دره‌دينه.
K24 – هه‌ولێر:
حزبوڵڵاى لوبنان كوژرانى يه‌كێك له فه‌رمانده سه‌ربازييه‌كانى له سووريا پشتڕاستده‌كاته‌وه كه مسته‌فا به‌دره‌دينه و سه‌رچاوه هه‌واڵگرييه‌كانيش ده‌ڵێن ئه‌و فه‌رمانده‌يه له لايه‌ن چه‌كداره به‌رهه‌ڵستكاره‌كانى سوورياوه نه‌كوژراوه، به‌ڵكو له لايه‌ن ده‌وڵه‌تێكه‌وه كوژراوه.
سه‌رچاوه رۆژئاواييه‌كان له لێدوانياندا بۆ رۆژنامه‌ى شه‌رقولئه‌وسه‌ت رايانگه‌ياندووه، مسته‌فا به‌دره‌دين له لايه‌ن ده‌وڵه‌تێكه‌وه كوژراوه، به بێ ئه‌وه‌ى ناوى ئه‌و وڵاته ئاشكرا بكرێت.
سه‌رچاوه هه‌واڵگرييه‌كانى خۆرئاوا بڕوا به گێڕانه‌وه‌ى حزبوڵڵا ناكه‌ن كه رايگه‌ياندووه ئه‌و فه‌رمانده‌يه‌ى له ئاكامى په‌لامارى چه‌كدارانى به‌رهه‌ڵستكارى سووريا كوژراوه.
به گوێره‌ى لێكدانه‌وه‌ى ئه‌و سه‌رچاوانه، به هۆى ئه‌وه‌ى ته‌رمى مسته‌فا به‌دره‌دين نه‌شێواوه و ته‌نيا خوێن له لوت و چاوى هاتووه، ره‌نگه بۆمبى تايبه‌ت به په‌ستانى هه‌وا كه به (Thermobaric weapon) ناسراوه و ته‌نيا ده‌وڵه‌تانى وه‌ك رووسيا و ئه‌مريكا و ژماره‌يه‌ك ده‌وڵه‌تى دۆستيان هه‌يانه به‌كارهاتبێت.
روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رايگه‌ياندووه، ئه‌و ناوچه‌يه‌ى مسته‌فاى لێكوژراوه له لايه‌ن به‌رهه‌ڵستكارانه‌وه بۆردومان نه‌كراوه.