گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش بۆ كوردستان24: له 2023 به‌رده‌وامده‌بین له هاوكاریكردنی هێزی پێشمه‌رگه
K24 – هه‌ولێر:
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش جه‌خت له‌سه‌ر لاوازبوونی رێكخراوی تیرۆریشی داعش له عێراق ده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، داعش هه‌موو ئامرازه به‌رده‌سته‌كانی به‌كارده‌هێنێت بۆ تێكدانی سه‌قامگیری عێراق.
گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش له‌میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان24 كه ژینۆ محه‌ممه‌د پێشكه‌شیكرد، رایگه‌یاند، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش به‌رده‌وام ده‌بێت له هاوبه‌شیكردن له‌گه‌ڵ سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (27ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، ره‌یچڵ جێفكۆت، گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش رایگه‌یاند، داعش به ته‌واوی لاوازبووه و هیچ خاكێكی به‌ده‌سته‌وه نه‌ماوه و له رابردوودا تێكمانشكاندووه، ئه‌و جموجۆڵه‌ی ئێستا ئه‌نجامی ده‌دات ته‌نیا مه‌به‌ست لێی تێكدانی سه‌قامگیری عێراقه.
گوته‌بێژه‌كه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی گوتیشی: "داعش هه‌وڵده‌دات هه‌موو ئه‌و ئامرازانه‌ی له به‌رده‌ستیدایه به‌كاریبهێنێت بۆ تێكدانی سه‌قامگیری عێراق، به‌ڵام ئێمه لێره‌ین بۆ پێدانی راوێژ به هێزه‌كانی سوپای عێراق و پێشمه‌رگه بۆ تێكشاندنی داعش".
ره‌یچڵ جێفكۆت گوتیشی: "ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌دا نین داعش توانای خۆرێكخستنه‌وه‌ی هه‌بێت و جارێكی دیكه داعش سه‌رهه‌ڵناداته‌وه، ئێستاش به‌رده‌وامین له چاودێریكردنی چالاكییه‌كانیان و به هاوبه‌شیكردن له‌گه‌ڵ سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا چه‌ندین گورزیان له چه‌كدارانی داعش وه‌شاندووه".
سه‌باره‌ت به توانای هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، گوته‌بێژه‌كه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دووپاتیكرده‌وه، هێزی پێشمه‌رگه خاوه‌ن توانا و ئه‌زموونێكی زۆرن له رابردوودا رۆڵی به‌رچاویان له شه‌ڕی دژی تیرۆر هه‌بووه، بۆیه ئێستاش توانای تێكشاندنی هێرشه‌كانی داعشیان هه‌یه.
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه، ره‌یچڵ جێفكۆت رایگه‌یاند، هێزی پێشمه‌رگه به‌هێزن و جێگه‌ی متمانه‌ن و په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بووه.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به هاوكاریكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رده‌وامی هاوكارییه‌كانیان بۆ هێزی پێشمه‌رگه له ساڵی داهاتوو كرده‌وه و رایگه‌یاند، جگه‌له راوێژكردن و راهێنان به هێزی پێشمه‌رگه، دابینكردنی پاره و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی و بنیاتنانی ژێرخانی سه‌ربازی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
ره‌یچڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له چه‌كه‌وه تا هه‌مه‌ری سه‌ربازییان بۆ هێزی پێشمه‌رگه دابینكردووه و به‌رده‌وامیش ده‌بن له پێشكه‌شكردنی ئه‌و هاوكارییه بۆ ئه‌وه‌ی توانای هێزی پێشمه‌رگه به به‌هێزی بمێنێته‌وه بۆ تێكشكاندنی داعش.
گوته‌بێژه‌كه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی باسی له هاوكارییهكانییان بۆ هێزی پێشمه‌رگه كرد و ئاشكرایكرد، تاوه‌كو ئێستا 251 ملیۆن دۆلاریان بۆ هاوكاریكردنی هێزی پێشمه‌رگه له‌ماوه‌ی رابردوو ته‌رخانكردووه بۆ دابینكردنی كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه سه‌ربازییه‌كان و له‌و هاوكارییانه‌ش به‌رده‌وامده‌بن.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانی گوته‌بێژی هاویه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش ئاماژه‌ی به پرۆسه‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كرد و رایگه‌یاند، له هه‌ماهه‌نگیكردن به‌رده‌وامن بۆ ئه‌وه‌ی توانا و هێزی پێشمه‌رگه به‌هێزتربكه‌ن له‌ڕێگه‌ی راهێنان و كاركردن به‌شێوه‌یه‌كی پرۆفیشناڵانه‌ی زیاتر و گوتی، "ده‌مانه‌وێت له ساڵی 2023 هێزی پێشمه‌رگه به‌هێتر بكه‌ین".
له وه‌ڵامی پرسیارێكی ژینۆ محه‌ممه‌د له‌باره‌ی جموجۆڵه‌كانی داعش له‌و ناوچانه‌ی بۆشایی ئه‌منی هه‌یه له‌نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه، ره‌یچڵ جێفكۆت جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كه چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و پرسه به فراوانكردنی هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌بێت و روونیكرده‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان كارده‌كه‌ن بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییه‌ی له‌ناوچه جێناكۆكه‌كان هه‌یه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، سه‌باره‌ت به هه‌ماهه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، ره‌یچڵ جێفكۆت ئاماژه‌ی به به‌رده‌وامی هه‌ماهه‌نگی و پێشكه‌شكردنی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌كان كرده‌وه.
گوته‌بێژی هاویه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی باسی له پاكێجی هاوكارییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كرد و جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندییه‌كان و ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنه‌كان بۆ تێكشاندنی داعش كرده‌وه.
سه‌باره‌ت به ئۆپراسیۆنه‌كانی توركیا له رۆژئاوای كوردستان، ره‌یچڵ جێفكۆت رایگه‌یاند، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ره‌تی هه‌موو ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی ده‌كاته‌وه كه ببێته هۆی تێكدانی ئاماده‌كاری و هێرشه‌كانیان بۆ تێكشاندنی تیرۆر له‌و ناوچه‌یه.