سه‌رۆك وه‌زیران به‌ڵێن به هاوڕه‌گه‌زبازه‌كان ده‌دات
له‌باری دیاریكردنی ڕه‌گه‌زه له ناسنامه‌دا

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌ندا به‌شداری فێستیڤاڵێكی هاوڕه‌گه‌زبازه‌كانی كردووه و به‌ڵێنی پێداوون، كه حكومه‌ته‌كه‌ی لێكۆڵینه‌وه له چه‌ند بژارده‌یه‌ك بكات، بۆ ئه‌وه‌ی جۆری "ڕه‌گه‌ز" له ناسنامه‌دا دیاری نه‌كرێت.
"جا‌ستن ترۆدۆ" سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا،كه یه‌كه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌یه به‌شداری فێستیڤاڵێكی هاوڕه‌گه‌زبازانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات،له ناوه‌ڕاستی شاری "تۆرۆنتۆ" هیچ ڕوونكردنه‌وه و وورده‌كارییه‌كی زیاتری له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌وه ئاشكرا نه‌كرد،به‌ڵام گوتی" حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی له‌وباره‌یه‌وه به دوای باشترین ڕێگادا ده‌گه‌ڕێت و له یاساكانی په‌یوه‌ست به‌و بواره ده‌كۆڵێته‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا" كه ئه‌م بیرۆكه‌یه به شێكه له‌و كاروانه مێژووییه‌ی كه به‌ره‌و دادپه‌روه‌ری هه‌نگاو ده‌نێت.
ئه‌م قسانه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌ندا له كاتێكدایه، هه‌فته‌ی ڕابردوو، هه‌رێمی "ئۆنتاریۆ" ڕایگه‌یاند، له خانه‌ی دیاریكردنی سه‌ر مۆڵه‌تی شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كاندا، له خانه‌ی دیاریكردنی ڕه‌گه‌ز،ڕێگه به‌وه ده‌ده‌ن پیتی (X ) بنوسرێت، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ "ڕه‌گه‌زی سێیه‌م" و له باكوری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش به‌م شێوه‌یه په‌یڕه‌و ده‌كرێت.