سیروان رۆژبه‌یانی: له باشووری مووسڵ داعش جموجۆڵی هه‌یه

K24 – هه‌ولێر:
سیروان رۆژبه‌یانی جێگری پارێزگاری نه‌ینه‌وا رایده‌گه‌یه‌نێت، حكومه‌تی عێراق جددی نییه له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌ی شنگال و په‌كه‌كه‌ش رێگره بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی شنگال. له‌باره‌ی داعش له مووسڵیش گوتی: "له باشووری مووسڵ، رۆژانه داعش جموجۆڵی هه‌یه".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه دكتۆر له‌تیف ره‌شید سه‌رۆك كۆماری عێراق سه‌ردانی شاری مووسڵی كرد و كۆمه‌ڵێك به‌ڵێنی به‌خه‌ڵكی شاره‌كه دا، له‌وانه گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا و شنگال.
سیروان رۆژبه‌یانی جێگری پارێزگاری نه‌ینه‌وا به ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دكتۆر له‌تیف ره‌شید سه‌رۆك كۆماری عێراق، سه‌ردانی شاری مووسڵی كرد، چه‌ند وه‌زیرێكی حكومه‌تی عێراقیش یاوه‌ری بوون، له سه‌ردانه‌كه‌یدا جه‌خت له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان و جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی شنگال كرایه‌وه.
جێگری پارێزگاری نه‌ینه‌وا راشیگه‌یاند، له‌میانه‌ی هێرشی داعش بۆسه‌ر شاری موسڵ، گه‌وره‌ترین پێكهاته كه زیانیان به‌ركه‌وت، خوشك و برایانی ئێزدی بوون، بۆیه چه‌ندین ساڵه ئه‌وان له‌كه‌مپه‌كان ده‌ژین، داواكاری ئێمه بۆ سه‌رۆك كۆمار ئه‌وه بوو، چاره‌سه‌ری پرسی شنگال بكرێت و ئاواره ئێزدییه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان.
سیروان رۆژبه‌یانی ئاشكراشیكرد، پێشتر حكومه‌ته‌كه‌ی مسته‌فا كازمی چه‌ندین به‌ڵێنی دابوو كه ئاواره‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه و دۆخی شنگالیش ئاسایی بكرێته‌وه، به‌ڵام نه‌كرا.
له‌باره‌ی رێككه‌وتنی شنگال، رۆژبه‌یانی گوتی: "ئێستا شنگال له‌لایه‌ن كه‌سانی ناعێراقی داگیركراوه، جیا له‌وه‌ش شنگال ناكۆكی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ره، حكومه‌تی ئیتیحادی یان جددی نییه بۆ جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتنی شنگال و یاخوود حكومه‌ته‌كان لاوازن و پێیان ناكرێت ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ربكه‌ن، چونكه گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكی شنگال له ئێستادا، مه‌ترسی بۆسه‌ر ژیانی ئێزدییه‌كان دروست ده‌كات و رۆژانه له‌لایه‌ن توركیاوه به‌هۆی بوونی په‌كه‌كه‌وه هێرشی ده‌كرێته‌سه‌ر شنگال و بۆردومان ده‌كرێت، بۆیه په‌كه‌كه رێگره بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی شنگال".
له‌باره‌ی ناسه‌قامگیری ده‌شتی نه‌ینه‌وا، جێگری پارێزگاری نه‌ینه‌وا ده‌ڵێت: "له باشووری مووسڵ رۆژانه داعش جموجۆڵی هه‌یه، داعش بنبڕ نه‌بووه".