سوودانی لهگهڵ بهشێك له سهرۆك هۆزهكانی پارێزگای نهینهوا كۆبووهوه
K24 – هەولێر:
سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەممەد شیاع سوودانی رایگەیاند، کۆمەڵگهی عێراقی دەستپێشخەریی کردووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان بە هەماهەنگیی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان لەپێناو بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیریی و پاراستنی ئاشتی کۆمەڵایەتیی.
بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوی نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەممەد شیاع سوودانی پێشوازیی لە شاندێکی سەرۆک هۆزەکانی شەممەر لە پارێزگای نەینەوا بە سەرۆکایەتی شێخ فەیسەڵ حەروش جەربا کردووه.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، لە دیدارەکەدا کە جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، قەیس خەلەف محەمەداوی ئامادەی بووه، شاندەکە باسیان لە رەوشی پارێزگای نەینەوا و پێداویستییە ئەمنییەکان کردووه بۆ دڵنیایی دەستەبەرکردنی سەقامگیریی به هەموو پێکهاتەکانییەوە، لەگەڵ داواکاریی بۆ باشترکردنی رەوشی خزمەتگوزاریی و ئابووری لە هەموو قەزا و ناحییەکانی پارێزگاکە.
شاندەکە ستایشی رۆڵی سەرۆکوەزیرانیان کردووە، بۆ خێرا وەڵامدانەوە و گرتنەبەری رێوشوێنی ئەمنی پێویست لە بەرامبەر گیان لهدهستدانی شێخ سوهەیل نەجم کە یەکێک بوو لە شێخەکانی هۆزی شەمەر کە لە رووداوێکی تیرۆریستیدا کوژرا.
سەرۆکوەزیرانی عێراق ههروهها ستایشی رۆڵی قارەمانانەی هۆزە رەسەنەکانی عێراقی کردووە و هەڵوێستی شێخ سوهەیل نەجم و وەڵامی بوێرانەی بۆ تیرۆریستان بەرزنرخاندووە.
سوودانی رایگهیاندووه: "کۆمەڵگای عێراقی دەستپێشخەریی کردووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان بە هەماهەنگیی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان لەپێناو بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیریی و پاراستنی ئاشتی کۆمەڵایەتیی".
دوێنێش دكتۆر لهتیف رهشید سهرۆك كۆماری عێراق سهردانی پارێزگای نهینهوای كرد، لهگهڵ پارێزگار و بهرپرسانی ئهو شاره كۆبووهوه، لهبارهی پرسی ئاوارهكان و جێبهجێكردنی رێككهوتننامهی شنگال كۆبوونهوه و دیداری لهگهڵ پێكهاتهكانی ئهو ناوچهیه كرد.