درۆنێك له چۆڵه‌وانییه‌كی جه‌ژنیكان كه‌وته خواره‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مشه‌و درۆنێك له چۆڵه‌وانییه‌كی نزیك جهژنیكانی سه‌ربه ناحیه‌ی به‌حركه‌ی سنووری پارێزگای هه‌ولێر كه‌وته خواره‌وه و هیچ زیانێكی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
به‌ڕێوبه‌ری ناحیه‌ی به‌حركه، تۆڵه مه‌هدی خۆشناو تایبه‌ت بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، درۆنه‌كه له چۆڵه‌وانییه‌كدا كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
گوتیشی: هیچ زیانێكی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه.
سه‌باره‌ت به سرووشتی رووداوه‌كه، ئه‌و به‌ڕێوبه‌ره روونیكرده‌وه، تا ئێستا لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، درۆنەکە بە مەبەست نەبووە و لەلایەن هاوپەیمانانەوە نێردراوە و له‌و چۆڵه‌وانییه كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.