مه‌سرور بارزانی: وه‌زیری ناوخۆ و دادم راسپاردووه بۆ لێكۆڵینه‌وه له رووداوی په‌لاماردانی كچه‌كه‌ی سلێمانی

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی هێرشكردنه سه‌ر كچێك له ناوچه‌ی هوانه‌ی شاری سلێمانی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، هه‌ردوو وه‌زیری ناوخۆ و دادی راسپاردووه بۆ لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه و به سزاگه‌یاندنی ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان هه‌بووه له‌و تاوانه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (31ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر په‌یامێكی له‌باره‌ی هێرشكردنه سه‌ر كچێك له ناوچه‌ی هوانه‌ی شاری سلێمانی بڵاوكرده‌وه و رووداوه‌كه‌ی به شه‌رمه‌زارانه وه‌سفكرد.
له په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، "په‌لاماردانی به كۆمه‌ڵ بۆسه‌ر كچێكی گه‌نج، له كاتێكدا ده‌بوایه بۆ ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵی نوێی كۆببوونایهوه، جێگه‌ی شه‌رمه‌زارییه، هیچ بیانوویه‌كی بۆ نییه و به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش قبوڵكراو نییه".
هه‌روه‌ها مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وه‌زیری ناوخۆ و دادی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قسه‌یكردووه بۆ ده‌ستپێكردنی لێكۆڵینه‌وه له‌و رووداوه و به سزاگه‌یاندنی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستیان له‌و تاوانه هه‌بووه.
The mob attack on a young girl in Slemani yesterday, at a moment that should’ve been about celebrating the New Year, is shameful, inexcusable and completely unacceptable.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) December 31, 2022
I’ve spoken to the Interior and Justice Ministers to investigate and hold those responsible accountable -mb.