كاتی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی كریستیانۆ و مێسی دیاریكرا

ململانێی نێوان کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی و ڕکابەرە ئارجێنتینایه‌كه‌ی لیۆنێل مێسی بەردەوام بێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كرییستیانۆ خولهبههێزهكانی ئه‌ورووپای جێهێشت و په‌یوه‌ندی به یانه‌ی نه‌سڕی سعوودییه كرد.
بڕیاره یانه‌ی پاریس سانجێرمان بە سه‌ركردایه‌تی مێسی، نێیمار و مباپێ رووبه‌ڕووی ئه‌ستێره‌كانی خولی سعوودیه بێته‌وه كه بڕیاره یاریزانه‌كانی دوو یانه گه‌وره‌كه‌ی سعوودییه هیلال و نه‌سڕ به‌رامبه‌ر یانه‌ی پاریسییه‌كه یاریی بكه‌ن، پێشبینی ده‌كرێت
كریستیانۆ رۆناڵدۆ وه‌كو كاپتنی دوو یانه سعوودییه‌كه به‌رامبه‌ر پاریس سانجێرمان یاریی بكات.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی میدیا عه‌ره‌بییه‌كان، له رۆژی 19ـی مانگی داهاتوو یارییه‌كه له شاری ریازی پایته‌ختی سعوودییه بكرێت.
پێشبینی دەکرێت یارییەکە لەلایەن هاندەرانی مێسی و ڕۆناڵدۆ بینه‌رێكی زۆری هه‌بێت، ئەمەش بەهۆی ئەو ململانێیە گەورەیەی نێوان ئەو دوو یاریزانە كه نزیكه‌ی 20 ساڵه به‌رده‌وامه، لوتكه‌ی ركابه‌ری نێوان ئه‌و دوو ئه‌ستێره‌یه ئه‌وكاته بوو مێسی بۆ بارسێلۆنا یاریی ده‌كرد و رۆناڵدۆش له ریال مه‌درید یاریی ده‌كرد.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی ساڵانێكی زۆر ده‌ستیان به‌سه‌ر خه‌ڵاتی تۆپی زێرین دا گرتبوو، ئه‌وه‌ی یه‌كه‌میان 5 جار خه‌ڵاته‌كه‌ی بردووه‌ته‌وه، له به‌رامبه‌ردا مێسی 7 جار تۆپه زێرینه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناوه، پێشبینی ده‌كرێت لیۆ مێسی یه‌كێك بێت له به‌ربژێره سه‌ره‌كییه‌كان بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی تۆپی زێرینی ساڵی 2023.