سه‌رۆكی شاره‌وانی پاریس: ئێره ماڵی كوردانه
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی شاره‌وانی پاریس سه‌ردانی سه‌نته‌ری كولتووری ئه‌حمه‌د كایا ده‌كات و پشتیوانی خۆی بۆ كوردانی پاریس دووپاتده‌كاته‌وه.
ئان هیداڵگۆ سه‌رۆكی شاره‌وانی پاریس و شاندێكی باڵای شاره‌داری پاریس، سه‌ردانی سه‌نته‌ری كولتووری كوردی (ئه‌حمه‌د كایا)یان له پاریس كرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و سه‌نته‌ره كۆبوونه‌وه، كه له دیسێمبه‌ری رابردوودا هاووڵاتییه‌كی فه‌ره‌نسی (تەمەن 69 ساڵ)، بە چەکەوە هێرشیکردە سەر ئه‌و سه‌نته‌ره و لە ئەنجامدا سێ هاووڵاتی کورد کوژران و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
له تویتێكدا ئان هیداڵگۆ سه‌رۆكی شاره‌وانی پاریس نووسیوویه‌تی: "پاریس هه‌میشه پشتگیری ئه‌و كوردانه ده‌كات كه زۆر ئازایانه ده‌جه‌نگن بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئازادی، با ئه‌وه له‌یاد نه‌كه‌ین ئێره ماڵی خۆیانه".
پێشتریش جیراڵد دارمانین، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا لەمبارەیەوە رایگەیاندبوو، بەڕوونی دیاربوو چەکدارەکە کەسانی بیانیی بەئامانج گرتووە و ده‌ره‌نجام ده‌ستگیركرا و درایه دادگا.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا بە توندی ھێرشی سەر رەوەندی کوردی لە پاریس سەرکۆنە و شەرمەزار كرد.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێسیش، تۆمه‌تی كووشتن و هه‌وڵدان بۆ كووشتن، خرایه‌پاڵ ئه‌و هاووڵاتییه فه‌ره‌نسییه‌ی، كه له مانگی رابردوو سێ چالاكوانی كوردی له پاریس له ناوه‌ندی كولتووری ئه‌حمه‌د كایا كوشت.
ئه‌و ئاژانسه روونیشیكردبووه‌وه، تۆمه‌تباره‌كه خانه‌نشینه و پێشتر شۆفێری شه‌مه‌نده‌فه‌ر بووه، هه‌ڵگری ناسنامه‌ی فه‌ره‌نسییه، دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه له فه‌ره‌نسا تۆمه‌تی كووشتن، هه‌وڵدان بۆ كوشتن و ده‌ستكه‌وتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌تی ئاراسته‌كرد.
Moment de recueillement et de grande émotion aux côtés de nos amis Kurdes si éprouvés. Paris sera toujours aux côtés des Kurdes qui se sont battus avec tant de courage pour notre liberté. Ne l'oublions pas. Ils sont ici chez eux. pic.twitter.com/5JJfyuHqJn
— Anne Hidalgo (@Anne_Hidalgo) December 31, 2022