له ئێران ساڵانه دهيان ههزار ژن رووبهڕووى لێدان و توندوتيژى دهبنهوه
دزەپێکەری زانیاری 20 ملیۆن بەشداربووی مۆبایلی ئیرانسێڵیش دەستگیر کرا.
K24 – ههولێر:
لە ئێران ساڵانە دەیان هەزار ژن بە هۆی تێکهەڵچوونە کۆمەڵایەتییەکان بریندار دەبن و دزەپێکەری زانیاری 20 ملیۆن بەشداربووی مۆبایلی ئیرانسێڵیش دەستگیر کرا. رۆژنامەکانی چاپی رۆژی دووشەممەی تاران ئەمانە و چەندین بابەتی دیکەیان لە خۆیان گرتووە.
دوایی ئەوەی دزرانی زانیاریی 20 ملیۆن بەشداربووی کۆمپانیای مۆبایلی ئیرانسێڵ بڵاو کرایەوە، جێگری بەشی نێودەوڵەتی پۆلیسی بەرهەمهێنان و گۆڕینەوەی زانیاری رایگەیاند، بڵاوکەرەوەی ئەو زانیارییانە دەستگیر کرا. رۆژنامەی خۆراسان لە زمانى جێگری فەرماندەی پۆلیسی بەرهەمهێنان و گۆڕینەوەی زانیاریيەوە، نووسیویەتی: گەنجێکی تەمەن 19 ساڵ ئەم زانیارییانەی بەشداربووانی مۆبایلی ئاسیاسێڵی بڵاوکردووەتەوە و زۆربەی زانیارییەکانیش هی سیمکارتی سووتاو و زانیاریی کۆنن.