وه‌سیه‌تنامه‌كه‌ی پێلێ جێبه‌جێ ده‌كرێت

هه‌زاران هانده‌ر بۆ ماڵئاواییكردن له پێلێی ئه‌فسانه‌ی به‌رازیل نۆره‌یان گرتووه و سه‌ردانی یاریگه‌ی سانتۆس ده‌كه‌ن كه بڕیاره ئه‌مرۆ پێلێ له نهۆنی نۆیه‌می گۆرستانێكی ساوپاوڵۆ به‌خاك بسپێردرێت.
پێلێ وەسیەتی کردووە وەکو رێزێک بۆ دۆندینیۆی باوکی کە پێشتر وەکو هێرشبەر درێسی ژمارە 9ی پۆشیوە، تەرمەکەی لە نهۆمی نۆیەمی گۆڕستانی نیکرۆپۆل له ته‌نیشت یاریگه‌ی سانتۆس دابنرێت.
گۆڕستانی بیرەوەری نیکرۆپۆل گۆڕستانێکی تایبەت و بەناووبانگ و گەشتیارییە و لە 32 نهۆم پێکهاتووە، لە پەرتووکی گینس بە درێژترین گۆڕستانی ستوونی دادەنرێت لە جیهاندا، گۆڕستانەکە رووی لە یاریگای سانتۆسە و نیو میل لە یاریگاکە دوورە.
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو پێلێی ئه‌فسانه‌ی به‌رازیل له ته‌مه‌نی 82 ساڵی كۆچی دوایی كرد سه‌ر له به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه‌ش تابوتی پێلێ بۆ ماڵئاواییكردنی یه‌كجاری هێنرایه یاریگه‌ی سانتۆس.
كاتژمێر 10:00ـی به‌یانی به كاتی ساوپاولۆ ته‌رمی پێلێی ئه‌فسانه‌ی به‌رازیلی تێدابوو هێنرایه یاریگه‌ی سانتۆس ئه‌و یاریگه‌یه‌ی چه‌ندین یادگاری مه‌زنی نووسییه‌وه و ده‌یان ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌ی بۆ یانه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا.
سانتۆس پێش مردنی پێلێ به چه‌ند رۆژێك هه‌موو كاره‌كانی ماڵئاواییكردنی له‌و ئه‌ستێره گه‌وره‌یه رێكخستبوو.
كۆمه‌ڵێك یاریزان و كه‌سایه‌تی گه‌وره‌ی وه‌رزشی ئاماده‌ی پرسه‌كه‌ی پیلێ و ماڵئاواییكردن له‌و ئه‌فسانه‌یه بوون به‌تایبه‌تی جیانی ئینفانتینۆی سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان بۆ سه‌ره‌خۆشیكردن له بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و ئه‌فسانه‌یه هاتبووه ساوپاولۆ.
هه‌زاران هانده‌ر له چوارده‌وری یاریگه‌ی سانتۆس به ریز وه‌ستاون بۆ ئه‌وه‌ی بۆ دواینجار ماڵئاوایی له ئه‌فسانه‌كه‌یان بكه‌ن.
بڕیاره بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ تابوته‌كه‌ی پێلێ له یاریگه‌ی سانتۆس بمێنێته‌وه و هه‌زاران هانده‌ریش له‌و دوو رۆژه بۆ ماڵئاواییكردن لێی سه‌ردانی یاریگه‌كه بكه‌ن.
بڕیاره ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ته‌رمی پێلێ به ئاماده‌بوونی خانه‌واده و به‌رپرسانی تۆپی پێی به‌رازیل له نهۆمی نۆیه‌می گۆڕستانی نیكرۆیۆل دابندرێت كه كه‌وتووه‌ته شاری ساوپاولۆ و له زێدی له‌دایكبوونی به‌خاك بسپێردێت.
پێلێی پاڵه‌وانی سێ جاری مۆندیال و گۆڵكاری مێژوویی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل رۆژی 29ـی مانگی دوازده‌ی ساڵی رابردوو له ته‌مه‌نی 82 ساڵی له نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌لبێرت ئه‌نیشتاین له شاری ساوپاولۆ كۆچی دوایی كرد.
