خاوه‌ن پشكه‌كانی چاڤی لاند ناڕه‌زاییه‌كانیان فراونتر ده‌كه‌ن
ڤیدیۆی به‌ڵێنه‌كانی خاوه‌ن پرۆژه‌كه بڵاوده‌كه‌نه‌وه و ده‌ڵێن تا ئێستا هیچ سوودێكمان له‌و پرۆژه‌یه نه‌بینیووه
K24 – هه‌ولێر:
خاوه‌ن پشكه‌كانی پرۆژه‌ی"چاڤی لاند" ی گه‌شتیاری، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، هه‌ڵمه‌تێكیان ده‌ستپێكردووه و به بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆ و بیرهێنانه‌وه‌ی قسه‌كانی خاوه‌نی پرۆژه‌كه، داوا ده‌كه‌ن خاوه‌ن پشكه‌كان له‌سه‌ر مافی خوراوی خۆیان بینه ده‌نگ.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته،په‌یج و ئه‌كاونتی تایبه‌تییان داناوه و داوا له خاوه‌ن پشكه‌كانی دیكه ده‌كه‌ن، به‌شداری له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڤیدیۆ و به‌ڵگه‌نامانه‌دا بكه‌ن ، كه له‌سه‌ره‌تای ڕاگه‌یاندنی به پشككردنی پرۆژه‌كه و كڕینی له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه له‌لایه‌ن"شاسوار عه‌بدولواحید" به‌ڵێنیان پێدراوه و دوای نزیكه‌ی "3" ساڵ هێشتا هیچ قازانجێكی پشكه‌كانیان پێنه‌دراوه.
خاوه‌ن پشكه‌كان له ڕێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه پرسیاریان ئاراسته‌ی خاوه‌نی "چاڤی لاند" كردووه و ده‌پرسن، كوا قازانجه‌كانی ئێمه؟
دوای ساڵانی (2014_2015_2016 ) كۆ سه‌رمایه‌ی ئێمه؟!
له‌و چالاكیانه‌دا خاوه‌ن پشكه‌كان بانگه‌شه‌ی خۆپیشاندان ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت ڕای گشتی ئاگادار بكه‌نه‌وه له‌وه‌ی له‌و پرۆژه‌یه‌دا فێڵیان لێكراوه و وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن، ده‌یانه‌وێت ڕای گشتی له‌وه تیبگات، ئایا خاوه‌ن پشكه‌كان گێل بوون كه به‌شداری پرۆژه‌یه‌كی له‌و جۆره‌یان كردووه، یان دزییان لێكراوه و ههڵخهڵهتێنراوون.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ڤیدیۆیه‌كی سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌كه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه خاوه‌نی پرۆژه‌كه چۆن به‌ڵێنی قازانج و هاوبه‌شی به خاوه‌ن پشكه‌كان ده‌دات، به‌ڵام وه‌ك ئه‌و خاوه‌ن پشكانه ده‌ڵێن، سێ ساڵه هیچ سوودێكیان له‌و پرۆژه‌یه نه‌بینیووه و قازانجی ئه‌و پرۆژه‌یه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، بۆیه بانگه‌شه‌ی خۆپیشاندان ده‌كه‌ن دژی خاوه‌نی چاڤی لاند.
پرۆژه‌ی"چاڤی لاند" پرۆژه‌یه‌كی گه‌شتیارییه له شاری سلێمانی و خاوه‌نه‌كه‌ی "شاسوار عه‌بدولواحید" خاوه‌نی "گروپی كۆمپانیاكانی نالیایه" و نزیكه‌ی 10 هه‌زار كه‌س هاوبه‌شییان له پرۆژه‌كه‌دا هه‌یه و پشكه‌كانی ئه‌و پرۆژه‌یه‌یان كڕیووه، به‌ڵام وه‌ك خاوه‌ن پشكه‌كان ده‌ڵێن هیچ خێرێكیان له‌و پرۆژه‌یه نه‌دیووه و به‌شه‌كانیان خوراوه.