یەکێتی زانایان: 1604 حاڵەتی تەڵاق له لایه‌ن لیژنه فه‌تواوه یه‌كلایی كراونه‌ته‌وه

K24 – هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلام، تەنها لە ساڵی 2022دا، 1604 حاڵەتی تەڵاق له هه‌رێمی كوردستاندا له‌لایه‌ن لیژنه‌ی فه‌تواوه یه‌كلایی كراونه‌ته‌وه.
ئه‌و ماڵپه‌ڕه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، سەرجەم ئەو کێشه خێزانییانه‌ی روویانکردووه‌ته لقەکانی یەکێتی زانایان لە ساڵی 2022، بریتیبوون لە 3148 حاڵەت و لە نێویاندا ئەوانەی نەگەیشتوونەتە چارەسەر و بە تەڵاق کۆتای‌یان هاتووە، بریتی بوونە لە 1604 حاڵەت.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، ئەنجوومەنی باڵای فەتوا و لێژنەکانی فەتوای سەر بە لقەکانی یەکێتی زانایان، 2420 پرسیاری شەرعی هاووڵاتیانی وه‌ڵام داوەتەوە و 713 کێشەی میرات و زەوی و زار و 615 کێشەی مامەڵە و بازرگانی و کڕین و فرۆشتنی چارەسەرکردووە.
یەکێتی زانایان لە ساڵی 2022 توانیویەتی 951 سیمینار لەبواری زانستی و رۆشنبیری ئایینی و بەشداری 17 کۆنفرانسی نێودەوڵەتی و هەروەها 489 پرۆسەی ئاشتەوایی ئەنجامبدات.
ئەمە وێڕای کۆمەکیکردنی زیاتر لە 260 زانای ئایینی و چارەسەرکردنی 257 کێشەی تایبەت.