تهبايى رووسيا و توركيا زيان له ئێران ده‌دات
به‌رپرسانی تاران ره‌خنه‌ی ئه‌وه ده‌گرن كه وڵاته‌كه‌یان نه‌یتوانیوه سوود له ئاڵۆزبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئەنقه‌ره و مۆسکۆ وه‌ربگرێت.
K24 – هه‌ولێر:
ئێران زیانمه‌ندی یه‌كه‌می ئاسایی بوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان رووسیا و توركیا ده‌بێت، چونكه گه‌ڕانه‌وه‌ی توركیا بۆ بازاڕی رووسیا به‌ته‌واوی شوێن پێی كه‌ل و په‌لی ئێرانی له‌و بازاڕه لێژ ده‌كات، بەڵام به‌رپرسانی تاران ره‌خنه‌ی ئه‌وه ده‌گرن كه وڵاته‌كه‌یان نه‌یتوانیوه سوود له ئاڵۆزبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئەنقه‌ره و مۆسکۆ وه‌ربگرێت.