مه‌سرور بارزانی: زۆر خۆشحاڵم و به‌خته‌وه‌رم كه به‌سره‌ی فه‌یحا ئامێز بۆ پاڵه‌وانێتی جامی كه‌نداو ده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا میوانانی جامی كه‌نداو25ی بانگهێشت كرد، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و رایگه‌یاند، زۆر خۆشحاڵم و به‌خته‌وه‌رم كه به‌سره‌ی فه‌یحا ئامێز بۆ پاڵه‌وانێتی جامی كه‌نداو ده‌كاته‌وه.
له زنجیره تویتێكدا، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خۆشحاڵی خۆی له باره‌ی به‌ڕێوه‌چوونی جامی كه‌نداو25 ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، له ناخی دڵه‌وه به‌خێرهێنانی هه‌موو تیپه به‌شداربووه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتییه و میوانه خۆشه‌ویسته‌كان ده‌كه‌م، كه له وڵاتانی عه‌ره‌بییه‌وه روویان له به‌سره كردووه.
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا، سه‌رۆكی حكومه‌ت پیرۆزبایی له خه‌ڵكی به‌سره و ته‌واوی عێراقییه‌كان كردووه بۆ له خۆگرتنی ئه‌و پاڵه‌وانێتییه، به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی درێژه عێراق له میوانداریكردنی ئه‌و جۆره پاڵه‌وانێتییانه دابڕابوو و گوتی: زۆر خۆشحاڵم و به‌خته‌وه‌رم كه به‌سره‌ی فه‌یحا ئامێز بۆ پاڵه‌وانێتی جامی كه‌نداو ده‌كاته‌وه.
له درێژه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، مایه‌ی خۆشحاڵییمه كه بانگهێشتی میوانانی خۆشه‌ویستی ئه‌و پاڵه‌وانێتییه له خوشك و برایانی عه‌ره‌ب بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تیان هه‌بوو سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
وأبارك لأبناء مدينة البصرة الحبيبة ولجميع العراقيين إقامة هذا الحدث الرياضي الهام على أرضهم بعد غياب طويل للعراق عن استضافة البطولات الكروية، ومن دواعي سرورنا أن نوجه الدعوة لضيوف البطولة الأعزاء من أشقائنا العرب ليقوموا بزيارة إقليم كوردستان إذا سمح وقتهم، وأرجو للجميع…
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) January 5, 2023
تغمرني سعادة كبيرة وينتابني شعور رائع بمناسبة انطلاق بطولة كأس الخليج لكرة القدم واحتضان البصرة الفيحاء لها، وأرحب من صميم قلبي بجميع الفرق المشاركة في البطولة وبالضيوف الأعزاء القادمين من الدول العربیة، وأتمنى أن تسير مجريات البطولة على أكمل وجه وأن تحظى بالنجاح المرجو منها…
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) January 5, 2023