مه‌لا به‌ختیار هه‌ڕه‌شه له عه‌لی حه‌مه ساڵح ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
له میانه‌ی روونكردنه‌وه‌یه‌كدا سكرتێری رۆژنامه‌نووسی مه‌لا به‌ختیار رایده‌گه‌یه‌نێت، كە “دوور و نزیک، راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ، لە ئوردن یان لە هەر وڵاتێکی دنیا، هەر کەسێک توانی بیسەلمێنێ بەڕێز مەلا بەختیار خۆی، یان هاوسەری، یان لە رێگەی خزمێکییەوە، پڕۆژەی بازرگانی گەورە، بچووک، مامناوەند یان هەرشێوەیەکی دیكه‌ی هەیە، بە دڵنیاییەوە بەڕێز مەلا بەختیار، لەبەردەم گەلەکەماندا ئیتر هەتا هەتایە، واز لە سیاسەت دەهێنێت".
ئەم روونكردنەوە دوای ئه‌وه دێت عه‌لی حه‌مه ساڵحی په‌رله‌مانتاری گۆران لە پەرلەمانی كوردستان، له كۆمێنتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، مه‌لا به‌ختیار ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسیی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی، له ئوردن هۆتێل و خه‌ستاخانه‌ی هه‌یه، له‌مباره‌یه‌وه سكرتێری رۆژنامه‌نووسی مه‌لا به‌ختیار رایگه‌یاند، "لەئێستاوە هەتا بەیانی، ئه‌گه‌ر عەلی حەمە ساڵح داوای لێبوردن نەکات، سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمار دەکەین".