له مه‌دينه ته‌قينه‌وه‌يه‌ك له نزيك مزگه‌وتى پێغه‌مبه‌ر روويدا
به گوێره‌ى زانيارى ميدياى عه‌ره‌بستانى سعووديه ته‌قينه‌وه‌كه زيانى گيانى لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
به هۆى روودانى ته‌قينه‌وه‌يه‌ك له نزيك گه‌راجى وه‌ستانى ئۆتۆمبێلى سه‌ر به بنكه‌يه‌كى ئه‌منى نزيك مزگه‌وتى پێغه‌مبه‌رى ئيسلام له شارى مه‌دينه ئاگرێكى گه‌وره كه‌وته‌وه.
به گوێره‌ى زانيارى ميدياى عه‌ره‌بستانى سعووديه ته‌قينه‌وه‌كه زيانى گيانى لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له سه‌روبه‌ندى به‌ربانگدا ته‌قينه‌وه‌يه‌كى ديكه مزگه‌وتى قهتيفى كرده ئامانج و سه‌رچاوه ئه‌منييه‌كانى سعووديه رايانگه‌ياندووه، ته‌قينه‌وه‌كه خۆكوژى بووه.
به گوێره‌ى لێدوانى به‌رپرسانى ئه‌منى له ناوچه‌كه ئه‌و ته‌قينه‌وه خۆكوژييه زيانى گيانى لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه و ته‌نيا خۆكوژه‌كه له‌ناو چووه.
رۆيته‌رز بڵاويكردووه‌ته‌وه، كه په‌لوپۆى جه‌سته‌ى مرۆڤ له نزيك شوێنى رووداوه‌كه بينراوه.
هه‌روه‌ها هێزه ئه‌منييه‌كانى سعووديه هه‌وڵێكى ديكه‌ى ته‌قينه‌وه‌يه‌كى خۆكوژييان له شارى جدده پووچه‌ڵكردووه‌ته‌وه و له ئاكامدا دوو كه‌س بريندار بوون.