دوای دەیان ساڵ شیعە و سوننە لەیەك رۆژدا جەژن دەکەن
دوای چەندین دەیە هەردوو مەزهەبی شیعەو سوننەی ئیسلام پێكەوە جەژن دەكەن
K24 - ھەولێر
دوای ئەوەی ئێران و عەلی سیستانی مەرجەعی شیعەکانی عێراق، بڕیاریاندا رۆژی چوارشەممە بکەن بە جەژن، دوای چەندین دەیە هەردوو مەزهەبی شیعەو سوننەی ئیسلام لە یەک رۆژدا جەژن دەکەن.
هەمیشە شیعەکان بە درێژایی مێژوو رۆژێک دوای سوننەکان بەڕۆژوو دەبن و دوای ئەوانیش دەیکەن بەجەژن، بەڵام وادیارە ئەمساڵ، کە سیاسەت و شەڕ زیاتر لەیەکتر دوورییان دەخاتەوە، ئەمجارەیان رێکەوت کۆیان دەکاتەوە.
سبەی لە زۆرینەی وڵاتە عەرەبی و ئیسلامییەکان کراوەتە جەژن.