مەسرور بارزانی: سەرەخۆشی لە بنەماڵە و كەسوكاری هونەرمەند عومەر چاوشین دەکەم

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

K24 - هەولێر:

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی هونەرمەند عومەر چاوشین لە پرسەنامەیەکدا سەرەخۆشی لە کەسوکاری ئەو هونەرمەندە کرد.

دەقی پرسه‌نامه‌کەی سه‌رۆكى حكومەتی هەرێمی كوردستان:

پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و كەسوكاری بەڕێزی هونەرمەندی ناسراوی بواری شانۆ و درامای كوردی عومەر چاوشین دەکەم کە لە رێگەی بەرهەمەکانییەوە، خزمەتێکی زۆری هونەری کوردی کردووە.

لە خوای مەزن و دلۆڤان داواكارم خوالێخۆشبوو بخاتە بەر میهرەبانیی خۆیی و گیانی بە بەهەشت شاد بكات و دڵنەواییش بە بنەماڵە و دۆست و ئاشنایانی ببەخشێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان