عه‌بدولحه‌كیم خه‌سره‌و: په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ رای گشتی زۆر گرنگ بوو
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوونی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به گرنگی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات بۆ روونكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان بۆ رای گشتی.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (16ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، عه‌بدولحه‌كیم خه‌سره‌و، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوونی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان24، دووپاتیكرده‌وه په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ رای گشتی زۆر گرنگ بوو، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك ئاگاداری كێشه‌كان بن.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون جه‌ختیشی كرده‌وه، ناکۆکی ناوخۆی یەکێتی و دەسەڵاتی حزبی له سنووری سلێمانی کاریگەریی نەرێنی لەسەر ئه‌دای كاره‌كانی حکومەتی هەرێمى كوردستان هەبووه.