له‌تیف ره‌شید تایبه‌ت بۆ كوردستان24: لێكتێگه‌یشتنی زۆر باش له نێوان به‌غدا و هه‌ولێردا هه‌یه
K24 - هەولێر:
سه‌رۆك كۆماری عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و پاره‌ی به‌غدا بۆ هه‌رێمی كوردستان دابینيكردووه، به‌م نزیكانه ره‌وانه ده‌كرێت و جگه له‌هه‌ندێ كاری رۆتین، هیچ كێشه‌یه‌كی تێدا نییه.
له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له كۆڕبه‌ندی داڤۆس، له‌تیف ره‌شید سه‌رۆك كۆماری عێراق، تایبه‌ت به كوردستان24ـی راگه‌یاند، كۆڕبه‌ندی داڤۆس بۆ ئێمه و جیهان گرنگی خۆی هه‌یه، چونكه ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه باسییان لێوه ده‌كرێن، وه‌ك بابه‌ته سیاسی، ئابووری، مافی مرۆڤ، دیموكراسی و ناكۆكیی نێوان وڵاتان، په‌یوه‌ندییان به هه‌ر هه‌موو جیهانه‌وه هه‌یه.
له‌تیف ره‌شید سه‌رۆك كۆماری عێراق، هه‌روه‌ها گوتی: "به‌شداریكردنی ئێمه له داڤۆس، پێویستییه، هه‌روه‌ك ده‌زانن له عێراقدا حكومه‌تێكی تازه‌مان هه‌یه، دوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن، پێكهێنانی ئه‌و حكومه‌ته زۆر دواكه‌وت، دوای پێكهێنانیشی، بێگومان خاوه‌نی به‌رنامه‌یه و هاوكاری زۆری پێویسته".
سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌شڵێت: "به‌هیواین بودجه‌ی عێراق به زووترین كات په‌سند بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كارانه‌ی پێویستن له‌سه‌رمان، ئه‌نجامی بده‌ین، وه‌ك دابینكردنی خزمه‌تگوزاری، چاككردنی دۆخی ئاو، كاره‌با و وزه له عێراقدا".
له‌تیف ره‌شید له‌باره‌ی نێوه‌ندگیری له نێوان به‌غدا و هه‌ولێر ده‌ڵێت: "باوه‌ڕم به‌وه هه‌یه، ده‌بێت په‌یوه‌ندی نێوان حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان زۆر به‌هێزبێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌هه‌موو كاروباره‌كانی ئاوه‌دانكردنه و سیاسییه‌وه شه‌راكه‌تی حه‌قیقی هه‌بێت، زۆر خۆشحاڵم ده‌بینم شاندی هه‌رێمی كوردستان دێنه به‌غدا، ئه‌و شتانه‌ی كه پێویست باسی ده‌كه‌ن".
گوتیشی: "لێكتێگه‌یشتنی زۆر باش له نێوان به‌غدا و هه‌ولێردا هه‌یه، هه‌ندێك كێشه هه‌ن له رووی بودجه‌وه، له‌باره‌ی ئه‌و بڕه پێویسته‌ش كه به‌غدا بۆ هه‌رێمی كوردستان دابینی كردووه، به‌مزووانه پاره‌كه ره‌وانه‌ی هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێت".
جه‌ختیشی كرده‌وه، پاره‌كه ده‌بێت ره‌وانه بكرێت، ته‌نیا هه‌ندێ كاری رۆتین ماوه، ئومێده‌وارم به‌مزوانه پاره‌كه بگاته هه‌رێمی كوردستان.
له‌باره‌ی پاره‌ی جووتیارانه‌وه، سه‌رۆك كۆماری عێراق دووپاتیكرده‌وه، كه رۆڵێكی باشی له‌مباره‌یه‌وه هه‌بووه. ده‌ڵێت: "هاوكاری جوتیارانم كردووه".